بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یەکەم ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس وتی: شەهید سولێمانی قارەمانی گەلی ئێرانە و قارەمانی ئۆممەی ئیسلامی و قارەمانی شکستی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و ئەم سێ میدالیایەشی وەرگرت.
ناوبراو بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی شەهید سولێمانی وتی کە ئەو شەهیدە ئازیزە قارەمانی گۆڕەپانی خۆڕاگری بوو بەڵام خۆڕاگریشی لە خۆیەوە دەستپێکرد.
لیوا قائانی بە ئاماژە بە کاریگەرییەکانی خەباتی شەهید سولێمانی لە سەر پرسی فەڵەستین وتی: دەبینین کە لە فەڵەستین و لە ساڵۆگەڕی تیرۆری شەهیدە ئازیزەکەی ئێمە نمایشی سەربازی بەڕێوە دەبەن، ئەویش لەو ناوچەیە کە پێشتر تەنانەت دەرفەتی تەقاندنی یەک گولە نەبوو.
وتیشی کە ڕێبازەکەی شەهید قاسم سولێمانی و هێزی قودس سەرەڕای هەموو پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بە بێ هیچ گۆڕانکارییەک بەردەوام دەبێت.
فەرماندەی هێزی قودس وتی: ڕێبازەکەی ئێمە هەمان ڕێبازی پێشووە، دڵنیا بن تەنانەت ئەگەری ئەوەش هەیە کە لە ناوخۆی ئەمریکاوە کەسانێک هەبن کە وەڵامی ئەم تاوانەی ئێوە بدەنەوە.
کۆتایی/.