بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەین تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە، بەڵام رەنگە ساڵێک پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکە بڕیار بدات یانەکە جێبهێڵێت. هۆکاری ئەم ئەگەرە ئەو ئامانجانەیە کە هێشتا لە وڵاتەکەی خۆی و پاڵەوانێتییەکانی خولی بەریتانیا لە مێشکیدا هەیە.
ئەم یاریزانە لە کۆتاییدا یەکەم نازناوی گەورەی ژیانی پیشەگەری خۆی لە ساڵی 2025 بە بردنەوەی بۆندسلیگا بەدەستهێنا. ئەو پلانی هەیە وەرزی داهاتوو بەرگری لە نازناوەکەی بکات و بۆ جارێکی دیکە بەختی خۆی تاقی بکاتەوە بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.
ئێستا، میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بام بابەتە ڕایانگەیاندووە: لەوانەیە کەین گەورەترین گۆڵکەر بێت لە مێژووی تۆپی پێی بەریتانیادا. ئێستا ئەو خولەکەی بردووەتەوە. باس لەوە دەکرێت کە چەند مەرجێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە ڕێگە دەدات بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.
ئەو وەرزێکی دیکە لە بایرن میونشن دەمێنێتەوە و هەوڵ دەدات نازناوی پاڵەوانێتییەکەی لەگەڵ یانەکەدا بپارێزێت و بۆ جارێکی دیکە یاری بکات بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ. دوای ئەوە، بە ئەگەری زۆرەوە تەرکیز لەسەر گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ دەکات و هەوڵ دەدات ژمارەی پێوانەی گۆڵکردنی ئالان شیرەر بشکێنێت./.