بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆلیسترۆل ماددەیەکی گرنگە کە لە خوێندا هەیە. جەستەت پێویستی بە کۆلیسترۆل هەیە بۆ درووستکردنی خانەی تەندرووست، بەڵام ڕێژەیەکی بەرزی کۆلیسترۆل مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات. بەرزی کۆلیسترۆل دەبێتە هۆی نیشتەجیبوونی چەوری لە خوێنبەرەکان. لە کۆتاییدا ئەم چەورییە کەڵەکەبووانە دەبنە هۆی کێشەی گواستنەوەی خوێن لە خوێنبەرەکاندا.
ڕێگاکانی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆلی خوێن لە جەستەدا بریتین لە:
1- دانەوێڵە تەواوەکان بخۆ وەک جۆ:
دانەوێڵە تەواوەکان باشترین هاوڕێن بۆ دڵ. جۆ بەتایبەت ڕیشاڵێکی تواوەی تێدایە کە پێی دەوترێت بێتا گلوکان کە ڕێژەی کۆلیسترۆلی LDL دادەبەزێنێت.
2- خوراک و میوەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ زیاتر بخۆ:
ئەو خۆراکانەی که پڕن لە ڕیشاڵی تواو، وەک میوە، سەوزە، کۆلیسترۆل هەڵدەمژن و لە لەش دەری دەدەن. خواردنی خوراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ لە هەموو کاتێکدا نەک تەنیا پرۆسەی هەرسکردن باشتر دەکات بەڵکو یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆلیسترۆل.
3- بە درێژایی ڕۆژ چالاک بمێنەوە:
چالاکی جەستەیی ڕۆڵێکی گەورە هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆلیسترۆل. وەرزشی ڕۆژانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆلی LDL و بەرزکردنەوەی کۆلیسترۆلی باشHDL. پیاسەکردن، پاسکیل لێخوڕین یان تەنانەت ئەنجامدانی کارە ئاساییەکانی ڕۆژانەی ماڵ دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ هێشتنەوەی شێوازی ژیانێکی چالاک./.









