بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیستەمی بەرگری جەستەمان وەک هێڵی بەرگری یەکەم لە دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان کار دەکات، بۆیە بەهێزکردنی دەتوانێت کاریگەری بەرچاوی هەبێت لە ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکان.
ڕێگاکانی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری بریتین جەستە لە:
1- خۆراکی هەمەجۆر و تەندرووست:
خۆراکی هەمەجۆر دەوڵەمەند بە ماددەی بەنرخ، یەکەم هەنگاوە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری. خواردنی میوە و سەوزەی تازە، بەتایبەتی ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و دژە ئۆکسێنەرکان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری.
2- وەرزشی ڕێکوپێک:
وەرزش نەک تەنیا بۆ تەندرووستی جەستەیی و دەروونی باشە، بەڵکو سیستەمی بەرگریش بەهێز دەکات. وەرزشی سووکی وەک ڕۆیشتن یان یۆگا یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری و وزەی زیاترت پێ دەبەخشێت.
3- خەوی درووست:
خەوێکی باش و بەس بۆ کارکردنی درووستی سیستەمی بەرگری لەش زۆر گرنگە. لە کاتی خەودا جەستەت سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات. پێشنیار دەکرێت لە نێوان ٧ بۆ ٨ کاتژمێر لە شەودا بخەویت. خەوی ناتەواو دەتوانێت هێزی بەرگری جەستە کەم بکاتەوە لە دژی ڤایرۆس و بەکتریا./.