بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سری سورەیا ئۆندەر ڕۆژی 15 ی نیسانی 2025 تووشی جەڵتەی دڵ بوو و بەو هۆیەوە کەوتە حاڵەتی بێهۆشییەوە و ڕۆژی شەممە لە تەمەنی 62 ساڵیدا لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵی 1962 لە پارێزگای سەمسوری تورکیا لەدایکبووە و لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەنکەرە خوێندوویەتی.
ئۆندەر لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بووە پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ و وەک بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

