جام کوردی:
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران وێڕای پشتیوانی له به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ڕایگه‌یاند که ئه‌م پرۆژه‌یه به پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵاتی عێراقه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئانا، ده‌باغ ڕایگه‌یاند: له ده‌ستووری عێراق له سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین و به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی بۆ دانیشتووانی ئه‌م وڵاته جه‌خت کراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش مافی یاسایی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه که بیانه‌وێت سه‌باره‌ت به داهاتووی خۆیان، هه‌ڵوێست بنوێنن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی به تایبه‌ت له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستای عێراقدا، ڕوونیکرده‌وه: هه‌رێمی کوردستان به به‌ڕێوه‌بردنی گشت پرسی ده‌یه‌وێت ڕوون ببێته‌وه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که باسی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ن، له ڕاستیدا ڕا و بۆچوونی خه‌ڵکه یان بانگه‌شه‌یه و له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
نازم ده‌باغ له هه‌مان کاتدا به ئاماژه به‌وه‌ی که کوردان هیچ کات نه‌یانویستووه و نایانه‌وێت به بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، پرۆسه‌ی گشت پرسی به‌ڕێوه ببه‌ن، وتی: له‌م پێناوه‌دا دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ئارادا بووه، به دڵنیاییه‌وه بۆ وه‌ها بابه‌تێک، پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند، دانوستان و وتووێژ بکات.
پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی ڕایگه‌یاندبوو که هه‌رێمی کوردستان ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له حکومه‌تی عێراقدا هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش، سه‌باره‌ت به مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌مان له چوارچێوه‌ی عێراق، گشت پرسی به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
بارزانی هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو که: عێراق له لێواری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه. ڕه‌نگه که ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی پارله‌مانی عێراق یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت، ئه‌گه‌ر ڕێز له ده‌ستوور و جێبه‌جێ کردنی بگیرێت، کوردان له بنیات نانه‌وه‌ی عێراق، هاوکارییان ده‌بێت.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران سه‌باره‌ت به‌م لێدوانانه‌ی مه‌سعود بارزانی به هه‌واڵده‌ری ئانای ڕاگه‌یاندووه که عێراق پاش هێرشه‌کانی داعش له ڕاستیدا بووه‌ته سێ به‌ش، ئه‌و به‌شه‌ی که به‌غدا و باشوری عێراق له خۆ ده‌گرێت و له ژێر کۆنتڕۆڵی حکومه‌تی ناوه‌نددایه، به‌شێکی دیکه که له مێژه به ناوی هه‌رێمی کوردستان ده‌ناسرێت و به‌شی دیکه‌ش که له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعش داگیر کراوه. له ئێستاشدا بارودخێکی ناله‌بارمان له پێشدایه و پێویست به هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانمان ده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان به تایبه‌ت داعش.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له ڕێژه‌ی هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی به‌غدا بۆ هه‌رێمی کوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گرت و وتی: ئێمه داوای ئه‌وه له حکومه‌تی به‌غدا ده‌که‌ین که له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، پاڵپشتی هه‌رێمی کوردستان بێت. سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام پێشوازیی له هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی واشنتن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش کردووه، به‌ڵام به پێویستیشی ده‌زانێت که ئاست و ڕیژه‌ی ئه‌م هاوکارییانه زیاتر بێت. به دڵنیاییه‌وه هاوکاری کردنی هه‌رێمی کوردستان نابێت به ته‌نیا له بواری سه‌ربازیدا بێت و یارمه‌تییه‌کانی سیاسی، پشتیوانی، دیپلۆماسی و بواره‌کانی دیکه له خۆ ده‌گرێت.
نازم ده‌باغ ڕوونیکرده‌وه: کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام له بواری سیاسی و سه‌ربازی یارمه‌تیده‌ری هه‌رێمی کوردستان بووه و به چه‌ندین جار له هه‌ڵوێستی تاران سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی هه‌رێم، ده‌ستخۆشیمان کردووه.
ئاماده‌کردن: ئیدریس سلێمانی