بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە گەڕی سێهەمی دانوستانەکان لە گەڵ ئێران بە نێوەندگێڕیی عۆمان چوار کاتژمێری خایاندووە و ئەرێنی و بنیاتنەر بووە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە بەرەوپێشچوونی زۆر بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن هەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕێکەوتن کراوە بە زووترین کات لە ئەورووپادا کۆببینەوە./.