بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو جۆر دیاردەی سرووشتی لە وڵاتی ئێراندا هەیە. هەندێکیان بوونەتە شوێنێکی گونجاوی گەشتیاری و ئیمکانات و خزمەتگوزارییان هەیە. هەندێکی دیکە خزمەتگوزارییان نییە، بەڵام سرووشتی دەستلێنەدراوی زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە. دۆڵی ڕازیانه له ئیلام یەکێکە لە دیاردە دەستلێنەدراوەکان. سرووشتێکی جوان کە بەشێکی دەکەوێتە ژێر پێستی زەوی!
ئیلام یەکێکە لە پارێزگا خۆشەکانی ڕۆژئاوای ئێران. زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی ئیلام دیمەنی مێژوویی و سرووشتین و گەشتیاران چێژ لە گەشتێک لەم پارێزگایەدا وەردەگرن. دۆڵی ڕازیانه لە ئیلام یەکێکە لەو شوێنە سەرنجڕاکێشانەی کە سرووشت هەزاران ساڵی بە سەر بردووە بۆ شێوە پێدان و بە نایابترین شێوە نمایشی کردووە. ئەم دۆڵە به دووری 50 کیلۆمەتر لە شاری ئیلامەوە هەڵکەوتووە.
دیوارەکانی ئەم دۆڵە لە بەردی قسڵ و کاربۆنی کالسیۆم درووستکراون. دیوارەکانی بە هۆی درزی زەوی لێک جیا بوونەتەوە و بە تێپەڕبوونی کات بە هۆی ئەو بوومەلەرزانه کە ڕوویانداوە ئەم درزە زیاتر بووە. قووڵایی زۆری دۆڵەکە و بارانبارینی زۆری ناوچەکە هۆکارن بۆ هەبوونی ڕووبارێکی جوان لە دۆڵی رازیانە. بەرزی دیوارەکانی دۆڵەکە لە 15 بۆ 30 مەتر دەگۆڕێت و ڕووخساری دیوارەکان بە شێوەیەکی سرووشتی لە گواستنەوەی سەدەکان و ڕووداوەکاندا نەخشێنراوە.
دەبێت بڵێین باشترین کات بۆ سەردانی دۆڵی ڕازیانه لە ئیلام وەرزی بەهارە. چونکە لەم وەرزەدا سرووشتی ئەم شوێنە زۆر جوان و زیندووە. جۆرەها ڕووەکی جوان و گوڵ و هەروەها ڕووباری هەڵقوڵاو ئەم دۆڵە و دەشتەکانی دەوروبەری جوان دەکات. سەرەڕای ئەوەش ئاژەڵ و باڵندەی جۆراوجۆر ئەم دۆڵەیان ڕازاندۆتەوە.
دۆڵی ڕازیانیه ئیلام یەکێکە لەو شوێنە سەرنجڕاکێشانەی کە تەنیا دەنگی سرووشت تێیدا دەبیسترێت. دوای گەیشتن و کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە، یەکەم شت کە سەرنجت ڕادەکێشێت بێدەنگی و ئارامییە. خۆشی تۆ تەواو دەبێت کاتێک لە بێدەنگی گوێت لە دەنگی هەنگاوی ئاو یان باڵندەکان دەبێت. چاوەکانت دابخە و تەنیا بۆ چەند ساتێک گوێ بگرە. هەواڵێک لە دووکەڵ و بینای گەورە و ئۆتۆمبیلی تێدا نییە. بەڵکوو ڕەنگێکی سەوزە کە بە تێکەڵکردنی ڕەنگی بەرد و درەختەکان بە جوانی ڕازێنراوەتەوە.
دۆڵی ڕازیانه یەکێکە لەو شوێنە سرووشتیانەی ئیلام کە نابێت بە بێ کامێرا بۆی بڕۆیت. لە هەموو بەشەکانی شوێنێکی گونجاو هەیە بۆ وێنەگرتن کە بە دڵنیاییەوە چێژی لێ وەردەگریت. بەڵام وریابن چونکه لێژایی دۆڵکه زۆرە و دەبێت ئاگاداربن.
پێشتر ئاماژەمان پێدا ئەم دۆڵە هیچ خزمەتگوزارییەکی تێدا نییە. بۆیە ئەگەر دەتەوێت شەو لەوێ بمێنیتەوە، دەبێت خێوەتێکی گونجاوت (شاخەوانی) لە گەڵدا بێت. هەروەها باشترە بە تەنیا نەبیت و بە کۆمەڵ سەفەر بکەیت بۆ ئەم دۆڵە. ئەگەر ناتەوێت شەو لەم شوێنە بیت، دەبێت بڕۆیت بۆ گوندەکانی دەوروبەری ئەم دۆڵە. لە گوندەکانی نزیک دۆڵەکە، شوێنی حەوانەوە و ژووری گەشتیاری هەیە بۆ مانەوە./.