بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە بەداخەوە لە سەرەتای ساڵی 2020 ئێمە ڕوبەڕوی خەمێکی گەورە بووینەوە، خەمی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورە قاسم سولێمانی.
ناوبراو وتی: ئەو تیرۆرە نامرۆڤانەیە لە لایەن سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە کرا و ئەو دوو کەسە لە ئەنجامدەرانی سەرەکی ئەو تاوانەن و ئەڵبەت کەسانی دیکەش لەم تاوانەدا دەستیان هەبووە و هاوبەشن.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەلی ئێران تۆڵەی خوێنی ئازیزەکانیان دەکەنەوە.
ڕۆحانی وتی: تیرۆری شەهید سولێمانی تۆڵە لە کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلانی ناوچەکە و سەربەخۆیی وڵاتانی ناوچەکەیە کە لە بەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی خۆڕاگرانە ڕاوەستاون و ئەو پیلانانە پووچەڵ دەکەنەوە.
کۆتایی/.