بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەلداوی وتی: هێرشی تاوانبارانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کە بووە هۆی شەهیدبوونی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، بە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ناوبراو وتی: دەسکەوتەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریزمی داعش و لایەنگرانی زایۆنیستی – ئەمریکی، تەنیا بە هێزی عێراقییەکان و خەباتگێڕانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی عێراق مسۆگەر بوو و بەم هۆیەشەوە پێویست بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا ناکات و حکومەت نابێت لە دەرکردنی ئەو هێزانە درەنگ بکات.
بەلداوی وتی: گیانفیدایی و خوێنی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بە فیڕۆ ناچێت و ئێمە لە ڕێگای دەرکردنی ئەمریکییەکان و مسۆگەربوونی سەروەری عێراق درێژە بە خۆڕاگری دەدەین.
ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون وتی کە دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکا لە عێراق بووەتە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵک و ئەمەش بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانەیە.
کۆتایی/.