بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ئالی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی: بودجەی ساڵی 2021 ی عێراق بە تایبەت پشکی لە سەدا 12 ی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ڕێکەوتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پەسەندکردن هەیە.
ناوبراو وتی کە پێدەچێت سەرەڕای ئەم کێشە سیاسییەی ئێستا بودجە بە ڕێکەوتن تێپەڕێندرێت.
حەسەن ئالی وتی کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی نوێی عێراق – مووچەی فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگە و پرۆژەکان – دەگاتە 13 ترلیۆن دینار کە ئەمەش ڕێژەیەکی باشە.
وتیشی کە پێش تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمان پێویستمان بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو هەیە.
کۆتایی/.