بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو پەیامەدا کە لە هەژماری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە ئەمریکا بە تیرۆری ترسنۆکانەی شەهید قاسم سولێمانی تووشی هەڵەیەکی گەورە بوو، دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەسپێکی کۆتایی هاتنی ئەم داگیرکارییە لە ناوچەکەی ئێمە دەبێت.
لەو تویتەدا هاتووە کە ناوچەکەی ئێمە بە ڕێژەیەکی زۆر لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا ئێش و ئازاری بەرکەوتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاشتاگی هیچ کات نابەخشین و لەبیر ناکەین ی بەکار هێناوە.
کۆتایی/.