بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە پاش کەمکردنەوەی ڕێژەی هەناردەی گازی ئێران بۆ ئەم وڵاتە، داوای پێکهێنانی شاندێکی دانوستانکاری بۆ دواخستنی قەرزەکانی ئێران کردووە.
ئەحمەد موسا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە شاندێکی دانوستانکار بۆ وتووێژی لە گەڵ ئێران و دواخستنی وادەی وەرزەکانی ئەو وڵاتە پێک بێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری بەردەوامی کەمکردنەوەی ڕێژەی هەناردەی گازی ئێران، عێراق بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی کارەبا تووشی کێشە دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە کە دۆسیەی وزەی عێراق بە شێوازێک کە جێی ڕەزامەندی هاووڵاتیان بێت بە بێ بەکارهێنانی گازی ئێران مسۆگەر نابێت.
کۆتایی/.