بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ڕایگەیاند کە هێرش و دەستدرێژییەکەی ئەمریکا هیچ پاساوێکی نەبووە و هۆشداری ئەوەشیدا کە ئەم هێرشە وەڵامی بەرامبەری بە دواوە دەبێت.
ناوبراو وتی کە ” ئێمە هەر چەشنە ئاڵۆزییەک بە زیاترکردنی ئاڵۆزییەکان و هێرش بە هێرش وەڵام دەدەینەوە و دەستپێکەری ئەم شەڕەش باجەکەی دەدات “.
بەخیتی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستیش وتی کە ” تەل ئەبیب پابەندی ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززە نەبووە و چالاکییەکانی ئێمە بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆدانی غەززەیە “./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

