مستەفا میر سەعید قازی ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی تایەی کارگەی بارزی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو سێ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار ئاڵقە بوو کە لە سەرماوەزی ئەمساڵ لە پێنج ملیۆن دانە تێپەڕی.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئەمساڵدا ئەو کارگە ژمارەی پێوانەی نوێی لە بەرهەمهێنانی تایەی ئۆتۆمبیلی سووک لە ئێرانی تۆمار کرد، زیادی کرد: ئەو سەرکەوتنە ئەنجامی هەوڵی کرێکارانی ئەو کارگە، پشتیوانی کارگێڕی گرووپی پیشەیی و توانایی زانستی، بەستێنی ناوخۆیی و هێزی مرۆیی کارامە بووە.