بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی پڕوپاگەندەی بەرپرسانی بەریتانیای لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی تاران لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتەی ڕەتژردەوە و داوای ڕاگرتنی سیاسەتی هەڵەی لەندەنی لە بەرامبەر ئێران و ناوچەکە بە گشتی کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە پابەندبوونی ئێران بە بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ماف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت بنەمای ڕێزی بەرامبەر و نەبوونی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان و ڕێزگرتن لە یاسا و پێودانە نێودەوڵەتییەکان، جەختیکردەوە کە پڕوپاگەندە و تۆمەتبارکردنی ئێران لە لایەن بەرپرسانی بەریتانیاوە، نەک تەنیا بێ بنەما و درۆیە، بەڵکوو جۆرێک لە بەلاڕێدابردنی ڕای گشتییە لەو هەموو تاوان و دەستێوەدانانەی لەندەن لە دژی مافەکانی گەلی ئێران و لە ئێستاشدا کەڵک لە هەر دەرفەتێک بۆ میوانداری و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران وەردەگرێت.
بەقایی ئامۆژگاری بەرپرسانی بەریتانیای کرد لەبری بەردەوامیدان بە سیاسەتی ڕوبەڕوبونەوە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەمای کۆماری ئیسلامی ئێران، واز لە پەرەپێدانی تیرۆر بێنێت./.