بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاڤگەی شەڵماش به دووری 15کیلۆمەتر لە شاری سەردەشت هەڵکەوتووە. بۆ ئەوەی بگەیتە تاڤگەی شەڵماش، دەبێت بچیتە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و شاری سنووریی سەردەشت. لە شاری سەردەشتەوە بە ئۆتۆمبێل دەتوانیت بۆ ماوەی 18 خولەک بگەیتە تاڤگەی شەڵماش.
بەرزی ئەم تاڤگە جوانە نزیکەی ٥٠ مەتر دەبێت. نیگەران مەبن چونکە بۆ سەیرکردنی تەواوی تاڤگەکە ڕێگەیەک بۆ گەشتیاران درووست کراوه کە ڕێگەت پێدەدات هەموو تاڤگەکە لە خوارەوە بۆ سەرەوە به باشی ببینیت.
لە زمانی کوردیدا شەڵماش بە واتای بەردێکی گەورەیە. چونکە تاڤگەکە بە شاخ و بەردە گەورەکاندا تێدەپەڕێت، ناوی شەڵماش لەسەری دانراوە.
تاڤگەی شەڵماش لە وەرزی بەهاردا پڕە لە ئاو و هەوایەکی ساردی هەیە تا ناوەڕاستی مانگی ئایار. باشترین کات بۆ سەیرکردنی ئەم تاڤگەیە لە مانگی ئایارە کە ناوچەکه تەواو گەشاوەیە تا ناوەڕاستی پاییز کە دارەکانی دەوروبەری ئەم تاڤگەیە زۆر جوانن.
کاتێک گەشتت کردووە بۆ بینینی ئەم تاڤگە جوانە، بۆ مانەوە دەتوانیت لە هۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوون لە شاری سەردەشت کەڵک وەربگریت./.