بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینیسیۆس جونیۆر و بنزیما یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەورووپا بوون لە تیپی ڕیاڵ مەدرید و ئاستی نایابیان لە چامپیۆنزلیگی ساڵی 2022دا پێشکەش کرد. بەڵام بنزیما، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی و لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی گرێبەستە نوێیەکەی لە گەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدا بوون، بڕیاریدا تۆپی پێی ئەوروپا بەجێبهێڵێت و بچێتە خولی سعوودیە. بەڵام لەم ماوەیەدا هەمیشە پەیوەندییە نزیکەکەی لە گەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدا دەپاراست، بە تایبەت لە گەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر.
ڤینیسیۆس لە هەژماری فەرمی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە پیشان دەدات بنزیما کراسەکەی لە یانەی ئیتیحادەوە بە واژۆ و نووسراوێکی پڕ لە خۆشەویستی بۆی ناردووە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە سەرەڕای دووری، ئەم دوو کەسه هێشتا هاوڕێیەتییەکی زۆر نزیکیان هەیە./.