بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی وتی: ئامادەبوونی بەرچاوی خەڵک لە ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پیشاندەری خۆڕاگری و بەهێزی لە بەرامبەر دوژمنانی ئەم نیشتمانەیە.
ناوبراو وتی: لە گۆڕەپانی شەڕی نەرمدا دوژمن بە هەموو هێزێکەوە ئامادەیە، بەڵام گەلی ئێران بە ووشیارییەوە شێوازی ڕوبەڕوبونەوەی ئەوان دەزانێت.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەزموونی بەنرخی خۆی، ڕێگای خۆڕاگریی کردووەتە نهێنی سەرکەوتنی گەلانی موسڵمان.
سەلامی وتی: خۆڕاگریی بەردەوامی خەڵکی غەززە بووەتە خاڵی شکستی دوژمنی زایۆنیستی و هەروەها ئاشکرابوونی ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان ڕەوتی ستەمکاری جیهانی، ئەوەی کە خەڵک لە دڵی ئەورووپا و ئەمریکادا ئاڵای پشتیوانی لە زوڵملێکراوانی فەڵەستین هەڵدەکەن، پیشاندەری گەشەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە لە تەواوی جیهاندا./.