بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا پێش یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2018 لە شاری کیێڤ، باسی جیاوازی نێوان ناوبژیوانانی کردبوو.
دەرکردنی جود بێلینگهام لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا کاردانەوەی زۆر توندی لێکەوتەوە. خاڵی سەرەکی باس لە وەرگێڕانی ئەو شتە دەکات کە جود بێلینگهام بە ناوبژیوانەکەی وتووە. ناوبژیوان لێکدانەوەیەکی دیکەی هەبوو و پێی وابوو کە بێلینگهام سووکایەتی پێکردووە، بەڵام لە ڕاستیدا مانای ئەو قسەی کە بێلینگهام بەکاری هێنا، شتێکی دیکە بوو.
بەڵام ئەم کێشانەی پەیوەندی و وەرگێڕان شتێکی نوێ نین. کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2018 باسی ئەو بابەتەی کردبوو. رۆناڵدۆ ڕایگەیاندبوو: ساڵانێکی زۆر لە بەریتانیدا یاریم کردووە. بۆ نموونە کاتێک هەڵەیەک لە یارییەکەدا هەبێت ڕەنگە بەریتانییەکان قسەی هەڵە بەکاربهێنن و ناوبژیوانان هیچ کاردانەوەیەک نیشان نادەن بەرامبەر بەم بابەتە. بەڵام ئەگەر شتێکی لەو جۆرە لە ئیسپانیا بڵێیت، ناوبژیوان زۆر خێرا لە یارییەکە دەرت دەکات./.