بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە دانیشتووانی پارێزگای بوشەهر وتی: ئەمریکا ڕژێمی زایۆنیستیی ئازاد کردووە تا هەر کەسێکی دەوێت تیرۆری بکات، ئەو کات بە ئێمە دەڵێت تیرۆریست.
ناوبراو وتی: لە یەکەم ڕۆژی سەرۆکایەتی مندا ئیسماعیل هەنیە کە میوانی ئێمە بوو لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە تیرۆر کرا، پاشان دەڵێن نابێت ئێوە مووشەکتان هەبێت، بە واتایەکی دیکە، ڕژێمی زایۆنیستی وەک غەززە و لوبنان، هێرش بکات و بگەڕێتەوە.
پزیشکیان وتی: بەم تێڕوانینەوە دوژمنانی ئێمە دەیانەوێت شۆڕشی ئیسلامی ڕوبەڕوی شکست بکەنەوە و تەواوی هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ئەوەیە کە خەڵک لەم شۆڕش و دەسەڵاتە بێهیوا بکەن.
وتیشی کە هیچ ئێرانییەک لە بەرامبەر هەڕەشەکان پاشەکشە ناکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە لە گەڵ هیچ وڵاتێک شەڕمان ناوێت و سەرجەم وڵاتانی دراوسێ برادەری ئێمەن و ئێمە بۆ هەمووان دەرفەتین و بۆ دراوسێکان نابینە هیچ هەڕەشەیەک./.