بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جود بێلینگهام یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکەی ئەم دواییەیدا بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، سووکایەتی بە یەکێک لە ناوبژیوانەکان کرد و ئێستا کێشەیەکی گەورەی هەیە. چونکە لێژنەی چاودێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دۆسیەکەی تۆمارکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەم ڕووداوە کە ئەگەری هەیە غەرامەیەکی قورسی هەبێت بۆ جود بێلینگهام.
سەرنجڕاکێشە بزانین کە ئەمە یەکەمجار نییە جود بێلینگهام سووکایەتی بە ناوبژیوانەکان دەکات. ئەو لە یاری پێشووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە ئیسپانیۆل دیسانەوە سووکایەتی بە ناوبژیوان کرد./.