بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەرهەف ئەبوقەسرە وەزیری بەرگری سوریا جەختیکردەوە کە دیمەشق تا ئەو کاتەی لە پێناو بەرژەوەندییەکانیدا بێت پێشوازی لە بەردەوامی ئامادەبوونی سەربازیی ڕووسیا بە تایبەت لە دوو بنکەی ئاسمانی حمەیمیم و تەرتوس دەکات.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی مۆسکۆ لە بەرامبەر دیمەشق لە پاش گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سوریا گۆڕانکاری بەرچاوی هەبووە.
وەزیری بەرگری سوریا ڕایگەیاند لە دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و مۆسکۆ لە پێناو دەستەبەرکردنی هاوکارییەکان و بەرژەوەندی هاوبەش بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە سوریا لە گەڵ ئەمریکا و تورکیاش واژۆکردنی ڕێکەوتنی سەربازی تاوتوێ دەکات./.