بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاسۆلیا پرۆتین و کانزا و ڤیتامین تەندرووستەکانی تێدایە و ئامادەکردنی ئاسانە. بەڵام پێش خواردنی فاسۆلیا، دەبێت تەواو دڵنیا بین کە کوڵاوە. خواردنی تەنانەت چەند فاسۆلیایەکی نەکوڵاو دەتوانێت ژەهراویبوونی جەستەی بە دواوە بێت، بە هۆی پرۆتینێکەوە کە پێی دەوترێت لێکتین فیتۆهماگلۆتینین.
کێشەکان بریتین لە ڕشانەوە و سکچوون کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ڕوودەدات. خاڵە گرنگەکە ئەوەیە کە ئەم کێشانە بۆ ماوەیەکی زۆر لە کەسەکەدا دەمێنێتەوە. بۆیە، جارێکیتر کە فاسۆلیا لە شۆربا و هەر خواردنێکی تردا بەکاردەهێنیت، دڵنیابە لە کوڵاندنی فاسۆلیاکان بە تەواوی./.









