بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یاریی کرد و بە ئەنجامی 0- 1شکستی هێنا.
کارلۆس رۆمێرۆ کە گۆڵی بۆ ئیسپانیۆل تۆمارکرد هەر لە سەرەتای یارییەکە لە گەڵ یاریزانانی یانەی ڕیاڵ ناکۆکی هەبوو، هەڵەیەکی ترسناکی لە سەر پێیەکانی ئمباپێ درووست کرد کە نزیک بوو ببێتە هۆی پێکانێکی سەختی ئەم یاریزانە. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ناوبژیوان تەنیا یەک کارتی زەردی بە رۆمێرۆ دا.
کیلیان ئمباپێ دوای کۆتایی یارییەکە لە کاتی جێهێشتنی یاریگا، ڕەتیکردەوە وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێران بداتەوە و بە دەست زیپێکی لە سەر دەمی ڕاکێشا تا بڵێت نەیتوانیوە قسە بکات. پێدەچێت ئەم کارەی کردبێت بۆ ئەوەی نیگەرانی خۆی لە سەر یارییەکە و بڕیاری ناوبژیوان پیشان بدات./.










