بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چالاکییەکانی چین لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە 3 ی شوباتی 2025 دەست پێدەکات. یەکەم چالاکیش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت و پلانی کارکردنی ئەنجومەنەکە بۆ مانگی شوبات، تاوتوێ و پەسەند دەکرێت.
هاوکات نوێنەرایەتی چین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ میدیا نێودەوڵەتییەکان ڕێکدەخات و پلان و بەرنامەکانی خۆی لەم خولەدا ڕوون دەکاتەوە.
ئەمە دووەم جارە لە ماوەی 4 مانگی ڕابردوودا کە چین سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئەستۆ دەگرێت. سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەر مانگ لە نێو 15 ئەندامەکەدا دەگۆڕدرێت. بە پێی ڕۆڵ و پێگەی چین لە ئاستی نێودەوڵەتی، چاوەڕوان دەکرێت ئەم وڵاتە لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشدا گرنگییەکی تایبەت بە ئاسایشی ناوچەیی، دۆسیە نێودەوڵەتییەکان و هاوکارییە چەندقۆڵییەکان بدات./.









