که‌ناڵی BBC له ڕاپۆرتێکدا وێڕای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای سوریا به یارمه‌تی حیزبووڵای لۆبنان و چه‌ندین هۆکاری دیکه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه که هێزه‌کانی ئیئتلاف به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا له سوریا ده‌سکه‌وتی ئه‌وتۆیان نه‌بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، که‌ناڵی BBC ڕایگه‌یاندووه: پاش هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له سوریا و پشتیوانی ئێران و حیزبووڵای لۆبنان له ئێستادا سوپای نه چه‌ندان به‌هێزی سوریا به‌هارێکی دیکه‌ی ده‌ستپێکردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌که‌ی BBC له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌کانی هێرشێکیان بۆ سه‌ر له نوێ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێکردووه که پێشتر له لایه‌ن هێزه نه‌یاره‌کانی دیمه‌شقه‌وه داگیر کراون. ناوچه سه‌ره‌کییه‌کان له ڕوانگه‌ی حکومه‌تی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌کانی ” سحل الغاب، ناوچه‌کانی نێوان حه‌ما و حه‌له‌ب و ناوچه شاخاوییه‌کانی باکوری پارێزگای لازقیه یه”.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه، هاوکات به ڕاگه‌یاندنی قۆناغی مه‌ترسیدار له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د که بێ گومان چاوی له به‌ره‌ی ڕووسیا و ئێران بوو، تاران و مۆسکۆ بڕیاری ئه‌وه‌یان دا هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ ڕێگری له ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د وه‌ک هاوپه‌یمانی ستراتژیکی خۆیان بگرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی ئه‌سه‌د هه‌ستی به مه‌ترسی له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه ده‌کرد که له لایه‌ن عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و تورکیا پاڵپشتی ده‌کران نه هێزه‌کانی داعش، جێی سه‌رسوڕمان نییه که زۆرترین ڕێژه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا دژ به پێگه و ناوچه‌کانی به‌رهه‌ڵستکارانی ئه‌سه‌د بێت.
BBC له کۆتایی ڕاپۆرته‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه: له کاتێکدا که ئه‌مریکا و هێزه‌کانی ئیئتلاف، هێرشه ئاسمانییه‌کان به کلیلی پاراستنی هاوسه‌نگی له پێشهاته‌کانی ئه‌م دواییه ده‌زانن به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که، هاوکارییه‌کی گونجاو له نێوان هێزه وشکانییه‌کانی گرووپه نه‌یاره‌کانی ئه‌سه‌د له ئارادا نییه، ئه‌وان ناتوانن پێشکه‌وتنی به‌رچاو مسۆگه‌ر بکه‌ن.