دانیشتنی به‌رایی کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی مونیخ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی ئه‌و دانیشتنه به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان ده‌بێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا فرانک واڵتر شتاین مایر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و جوبران باسیل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆبنان ڕۆژی شه‌ممه ده‌گه‌نه تاران و وێڕای به‌شداری له‌و دانیشتنه‌دا له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته کۆده‌بنه‌وه.