وته‌بێژی تاڵیبان ڕایگه‌یاند که گرووپێکی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێکهێنراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری مێهر، “زهبیحووڵا موجاهید ” وته‌بێژی تاڵیبان هه‌واڵی پێکهێنانی گرووپێکی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند و وتی که ئه‌و گرووپه به که‌ره‌سته و ئامرازی پێشکه‌وتوو ته‌یار کراوه.
وته‌بێژی تاڵیبان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م گرووپه له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا به‌رگری ده‌کات، به‌ڵام له داهاتوودا و به پێی پێویست هه‌ڵمه‌تی هێرشبه‌رانه‌ی ده‌بێت. هه‌روه‌ها گرووپه‌که له سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌کانی ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هێزه‌کانی تاڵیبان ده‌بێت.
تاڵیبان و داعش تا ئێستا له ویلایه‌ته‌کانی فهڕاه، زابۆڵ و نه‌نگه‌رهاری ئه‌فغانستان پێکدادانیان هه‌بووه، ده‌وترێت که تاڵیبان له چه‌ندین ویلایه‌ت سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی هێزه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چالاکییه‌کانی داعش، نیگه‌رانی خه‌ڵک و به‌رپرسانی ئه‌فغانستانی به دواوه بووه. ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که داعش له 25 ویلایه‌تی ئه‌فغانستان بوونی هه‌یه.