به هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی له دۆسیه‌کانی ده‌ره‌وه، هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی میدیایی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ده‌نگۆی له سه‌ر کار لادانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانیان بڵاو کردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌کان به ماڵپه‌ڕی ” اخبار الحصر” ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه: بڕیاری ده‌ستنیشان کردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێ له جێی عادڵ جوبه‌یر ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی ناوبراو له هه‌ندێک دۆسیه‌ی ده‌ره‌وه تایبه‌ت به قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و جیهان و نه‌بوونی ستراتیژێکی ڕوون له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ری له سه‌ر کار لادانی ناوبراو له ئارادایه.
عادڵ جوبه‌یر پاش مردنی سه‌عود فه‌یسه‌ڵ وه‌زیری پێشووی عه‌ره‌بستان وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان کرا.
له کاتێکدا که هه‌ندێک له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان، شکسته‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ گوشاره‌کانی سه‌ر عادڵ جوبه‌یر ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ناوبراو خۆی له قه‌ناعه‌ت پێکردنی سیسته‌می پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته به پێی بارودۆخی ناوچه‌که و جیهان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
لێدوانه دژ به یه‌که‌کانی جوبه‌یر و ده‌رنه‌که‌وتنی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک له قامه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه‌ته هۆی تووڕه بوونی به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان.
به پێی ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌کان به ماڵپه‌ڕی ” اخبار الحصر ” یان ڕاگه‌یاندووه، به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی له‌و بڕوایه‌دان که ده‌ستنیشانکردنی جوبه‌یر بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز نه‌بووه.
له ئێستاشدا پرسیار ئه‌وه‌یه که کێ ده‌بێته جێگره‌وه‌ی عادڵ جوبه‌یر له ئه‌گه‌ری له سه‌ر کار لادانی؟ له وه‌ڵامدا پێویسته بوترێت که ڕای گشتی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که جێگره‌وه‌ی عادڵ جوبه‌یر له شازاده‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌ستی له دۆسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا کراوه‌تر بێت.