نووسه‌ر: ڕیچارد هاس
جام کوردی: هه‌ندێک کات چینییه‌کان به‌م خاڵه ئاماژه ده‌ده‌ن که له زمانیاندا وشه‌کانی قه‌یران و ده‌رفه‌ت مانایه‌کی هاوشێوه‌یان هه‌یه. له کاتێکدا که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌توانێت ڕاست و درووست بێت و له قه‌یرانه‌کان ده‌رفه‌تی نوێ بخوڵقێندرێت، ڕه‌نگه بۆ ئه‌ورووپا به پێچه‌وانه بێت و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆ نه‌توانرێت دابین بکرێت.
هۆکاری ئه‌مه‌ش که ئه‌ورووپا له‌م بارودۆخه‌دا تووشی قه‌یران و کێشه‌یه‌کی گه‌روه بووته‌وه ئه‌وه‌یه که چاوه‌ڕوان نه‌کراو بووه. ئێمه له ئێستادا و 70 ساڵ پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک پاش شه‌ڕی سارد و نزیکه‌ی دوو ده‌یه پاش شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی بالکان، شاهیدی ئه‌وه‌ین که داهاتووی سیاسی، ئابوری و ستراتیژیکی ئه‌ورووپا ڕوون نییه و ناتوانرێت پێش بینیش ناکرێت.
هۆکاری دیکه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌ورووپا پێویسته نیگه‌ران بین، ئه‌وه‌یه که ئه‌م کیشوه‌ره له گه‌ڵ چه‌ندین قه‌یران ڕووبه‌ڕوویه. یه‌که‌م، قه‌یرانی ئابورییه، نه به هۆی نزمبوونی گه‌شه‌ی ئابوری، به‌ڵکوو به هۆی ئه‌وه‌ی که له داهاتووش گه‌شه‌یه‌کی چه‌ندان به‌رزی بۆ پێش بینی ناکرێت، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش کاریگه‌ری له سه‌ر کسم و کار و دامه‌زراندنه‌کان ده‌بێت. سه‌رهه‌ڵدانی حیزبه پوپولیسته چه‌پ و ڕاسته‌کان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپا به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ترس و دڵه‌ڕاوکێی ڕای گشتی.
بابه‌تێکی دیکه که کاریگه‌ری له سه‌ر بارودۆخی ئابوری ئه‌ورووپا داناوه، بڕیارێکه که له ده‌یه‌ی ڕابردوو سه‌باره‌ت به دراوی هاوبه‌ش که به بێ سیاسه‌تێکی دارایی گشتی جێبه‌جی کراوه. هه‌ندێک له وڵاتانی وه‌ک یۆنان له ژێر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا به‌ره‌و مایه‌پووچی ده‌ڕۆن و به دڵنیاییه‌وه وڵاتانێکی دیکه‌ش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
دووه‌م قه‌یران په‌یوه‌ندی به هه‌نگاوه‌کانی ڕووسیا له ئۆکرانیاوه هه‌یه. هیچ ئه‌گه‌رێک نییه که بسه‌لمێنێت ڕووسیا کرێمه به جێ دێڵێت و پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی ئه‌م وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا و بالکان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. ده‌ره‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که له کاتێکدا که تێچووه سه‌ربازییه‌کان که‌م بووه‌ته‌وه و پشتیوانی گشتی له کرده‌وه سه‌ربازییه‌کان نییه، ژئۆپۆلیتیک گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ورووپا.
سێهه‌مین و گرنگترین قه‌یرانی ئه‌ورووپا کۆچی به‌لێشاوی په‌نابه‌رانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپی. ئه‌م کۆچی به‌لێشاوه‌ش که‌لێنی خستووه‌ته نێو وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌ورووپی. ڕوون و ئاشکرایه که سیاسه‌ته‌کانی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی په‌نابه‌ران، ئه‌گه‌ر له جێی هۆکاره‌کان جه‌خت له سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کان بکاته‌وه، سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ر نابێت. گۆڕانکارییه‌ک که ده‌توانێت کاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تێکی نوێیه له سوریا که له لایه‌ن به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتی بکرێت و هاوبه‌شێکی ستراتژیک بێت بۆ ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا. به‌داخه‌وه ئه‌م بابه‌ته له ڕووی کردارییه‌وه به هۆی تێڕوانینه‌کانی ڕووسیا و ئێران که پێداگری له سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن، تووشی کێشه بووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌ندین هه‌نگاوی دیکه‌ش ده‌توانن کاریگه‌رییان له سه‌ر بارودۆخه‌که هه‌بێت. به‌رفراوانتربوونی پاڵپشتی دارایی نێوده‌وڵه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی که له ئه‌ورووپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌رانیان وه‌رگرتووه، یه‌ک له‌و خاڵانه‌یه، ئه‌م چه‌شنه یارمه‌تییانه‌ش ده‌توانێت هانده‌ری ئه‌وه بێت که وڵاتانی دیکه هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا خوێندنه‌وه‌یان بۆ قه‌یرانی په‌نابه‌ران هه‌بێت.
هه‌نگاوێکی دیکه دابین کردنی ناوچه‌یه‌کی ئارام له سوریایه که خه‌ڵک تێیدا به ئاسووده‌یی بژین، ئه‌م ناوچانه‌ش ده‌توانێت له لایه‌ن هێزه کوردییه‌کان یان هۆزه عه‌ره‌به‌کان به پشتیوانی ئه‌مریکا پارێزراو بێت.
لو تورکیاش دوو بابه‌تی گرنگ پێویسته له به‌رچاو بگیردرێت، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ڕێگا به‌و گرووپه چه‌کدارانه نه‌درێت که له سنوره‌کانی تورکیاوه به‌ره‌و سوریا هێزیان پێ بگات، دووه‌م ئه‌وه‌یه که کۆنتڕۆڵی سنوره‌کانی تورکیا به‌ره‌و ئه‌ورووپا توندووتۆڵتر بکرێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به یارمه‌تیدانی تورکیایه له ڕووی سه‌ربازی و داراییه‌وه، په‌یوه‌ندی درێژخایه‌نی تورکیا و یه‌کێتی ئه‌ورووپاش به‌نده به چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی په‌نابه‌ران.
له سه‌رجه‌م ئه‌م خاڵانه‌دا مه‌سه‌له‌ی کات زۆر گرنگه. ئه‌ورووپا به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا ناتوانێت درێژه به‌م بارودۆخه بدات. چاوه‌ڕوانی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ره‌نجامێکی له‌م قۆناغه‌دا نابێت. له‌م کات و ساته‌دا ئه‌ورووپا به ته‌نیا ده‌بێت بیر له به‌ڕێوه‌بردن و کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخه‌که بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: پراجکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی