شه‌هید لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی له ئه‌ندامان و دامه‌زرێنه‌رانی سوپای هه‌مه‌دان و کوردستانه و له ساڵی 1359ی کۆچی هه‌تاوی به‌شداریی له شه‌ڕی ئێران و عێراقدا کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوبراو له سه‌رده‌می گه‌نجێتی له گه‌ڵ بیر و هزری ئیمام خومه‌ینی (ره) ئاشنا ده‌بێت. پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕه‌وتی دامه‌زراندن و بونیات نانی سوپای پاسدارانی هه‌مه‌دان ده‌ست پێ ده‌کات و خۆی وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ستوونه‌کانی سه‌ره‌کی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌رمانده‌یی سوپای پارێزگای هه‌مه‌دان، چالاکییه‌کانی ده‌ستپێکرد و به یاوه‌ری هاوسه‌نگه‌رانی و پاسدارانی ئه‌م ناوچه‌یه سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی ڕژێمی پاشایه‌تی وه‌ک ئه‌رکێکی شۆڕشگێڕانه ده‌ستپێکرد و به هۆی ئه‌وه‌ی که پێشتر چه‌ندین جار له لایه‌ن ساواکه‌وه ده‌ستگیر کرابوو، ئه‌ندامان و شانه نوستووه‌کانی ئه‌و ڕژێمه‌ی به باشی ده‌ناسی.
هاوکات له گه‌ڵ ده‌سپێکردنی شه‌ڕی سه‌پێندراوی ڕژێمی به‌عسی عێراق دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران به زووترین کات ڕێگای کوردستانی گرته به‌ر و به هۆی ئه‌وه‌ی که پێش له شه‌ڕه‌که‌ش ئاشنایه‌تی زۆری له گه‌ڵ خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان هه‌بوو، به یاوه‌ری خه‌ڵکی ناوچه‌که و هاوسه‌نگه‌رانی له‌و به‌ره‌یه‌دا دژ به دوژمنان وه‌ستایه‌وه و داستانێکی قاره‌مانانه‌ی له زنجیره چالاکییه‌کانی ” مطلع الفجر ” تۆمار کرد. فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو له هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م فه‌رمانده ماندوونه‌ناسه دژ به دوژمنی به‌عسی بوو، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م هاوڕێ له گه‌ڵ حاجی ئه‌حمه‌د مته‌وه‌سلیان و شه‌هید همه‌ت و شه‌هید شه‌هبازی له دامه‌زراندن و ڕێخه‌ری له‌شکری ” محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ الله ” ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو. چالاکی ” فتح المبین ” و ” بیت المقد‌س ” به فه‌رمانده‌یی به‌ره‌کانی شه‌ڕ ئه‌زموونێکی نوێ بوو که له شانازی ئازادبوونی خوڕه‌مشار پشکێکی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وت و پاشان به پێکهێنانی یه‌کینه‌کانی تایبه‌تی سوپا وه‌ک دامه‌زرێنه‌ر و یه‌که‌م فه‌رمانده‌ی له‌شکری 32ی ” انصار ا‌لحسین (ع) ” له پارێزگای هه‌مه‌دان، پێی نایه‌وه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی دژ به دوژمنی به‌عسی.
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م فه‌رمانده‌یی و سه‌رپه‌رشتیاری له‌شکری 16ی قودسی گیلانی پێ ڕا‌سپێردرا و چه‌ندین چالاکی و داستانی بێ وێنه‌ی وه‌ک که‌ربه‌لای 4 و که‌ربه‌لای 5ی هاوڕێ له گه‌ڵ شێره‌پیاوانی گیله‌کی له لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تۆمار کرد. جێگری زانیاری و چالاکییه‌کانی مه‌کۆ یان قه‌رارگای قودس که چه‌ندین له‌شکر و فه‌وجی له خۆ ده‌گرت له ڕیزی ئه‌و پۆستانه‌ی بوو که شه‌هید لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی به ده‌یان فه‌رمانده‌ی ئازا و به هه‌ڵمه‌تی پێشکه‌ش به سوپای ئیسلام کرد، له دوایین چالاکیشدا به ناوی چالاکی مێرساد له نزیک کرماشان ڕۆڵێکی گرنگی له سڕینه‌وه‌ی شوێن پێی دوژمنان به سه‌ر خاکی ئێرانی ئیسلامی‌دا هه‌بوو. پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران و عێراق ڕووی له زانکۆی فه‌رمانده‌یی کرد تا ئه‌زموونه به نرخه‌کانی له گه‌ڵ خوێندنی تیۆری و ئاکادمیک تێکه‌ڵ بکات. به ده‌ستنیشان کردنی وه‌ک فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف و له‌شکری 4ی بێعسه‌ت له ڕۆژئاوای ئێران کارنامه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌ی له خۆی به یادگار جێهێشتووه.
جێگری هه‌ماهه‌نگی هێزی وشکانی سوپای پاسداران، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی به‌سیج له دوو خول، فه‌رمانده‌یی له‌شکری 27ی ” محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ الله “، جێگری فه‌رمانده‌یی قه‌رارگای ثار الله له به‌رپرسایه‌تییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م شه‌هیده پله به‌رزه بووه. جێگری ناوه‌ندی ستراتژیکی سوپای پاسداران و ڕاوێژکاری باڵای فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای پاسداران و جێگری فه‌رمانده‌یی به‌سیج وای کردبوو که ئه‌م شه‌هیده به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و به‌ئه‌زموونترین فه‌رمانده‌کانی سوپای پاسداران هه‌ژمار بکرێت که له هه‌ستیارترین و گرنگترین دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی ئێران واته سوپای پاسداران و له پله و پۆسته باڵاکاندا ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی زۆری له ئه‌ستۆ بێت.
شایانی ئاماژه‌یه ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوو جار خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی تایبه‌تی به‌خشیوه‌ته لیوا هه‌مه‌دانی به هۆی فه‌رمانده‌یی و ئازایه‌تی و بوێری ناوبراو له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق
لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی به گێڕانه‌وه له میدیا جیهانییه‌کان
گۆڤاری Foregn policy سه‌باره‌ت به لیوا هه‌مه‌دانی ڕایگه‌یاندووه: ناوبراو له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1979 و له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئێران ڕۆڵێکی گرنگی هه‌بووه.
ڕۆژنامه‌ی Wall Street Journalسه‌باره‌ت به لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی ڕایگه‌یاندووه: ژنڕاڵ هه‌مه‌دانی یه‌کێک له فه‌رمانده زاناکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و یه‌کێک له پسپۆڕان و شاره‌زایانی شه‌ڕی چه‌کداری له گه‌ڵ میلیشیاکان بووه.
ماڵپه‌ڕی Iran Briefing سه‌باره‌ت به پێشینه‌ی لیوا هه‌مه‌دانی له شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنان، وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه: ژنڕاڵ هه‌مه‌دانی 32 ساڵ له به‌ره‌کانی ڕۆژئاوای ئێران له سوپای پاسداران چالاکی کردووه.
له ئاکامدا ئه‌م فه‌رمانده باڵایه ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 17ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی له سوریا شه‌هید بوو و په‌یوه‌ست بوو به کاروانی نه‌مران.
به پێی ڕاگه‌ێندراوی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی له نزیک شاری حه‌له‌ب له سوریا و له کاتی به جێهێنانی ئه‌رکی ڕاوێژکاری له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه شه‌هید کراوه.
بێ گومان ناوی ئه‌م شه‌هیده پله به‌رزه به زیندوویی له یاد و بیره‌وه‌رییه‌کانی گه‌لی ئێران و سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌لانه‌ی ده‌مێنێته‌وه که ئاڵای دژایه‌تیکردن و له ناوبردنی تیرۆریستانی داعشیان هه‌ڵکردووه.