
جام کوردی:
له نێو ئه‌و گۆڕانکارییه ژئۆپۆلیتیکانهی که له‌مڕۆدا بوونیان هه‌یه، هیچ یه‌ک گه‌وره‌تر له‌و ئاڵۆزییه نییه که له ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاو له ڕۆژئاوا تا سنوره‌کانی ئه‌فغانستان و پاکستان له خۆ ده‌گرێت. به نه‌مانی به‌هاری عه‌ره‌بی له یاد و بیره‌وه‌رییه‌کان، ئاڵۆزییه‌کان له‌م ناوچه‌یه ڕوویان له زیادبوون کردووه. له ڕاستیدا ئه‌و سێ وڵاته‌ی که له سه‌ره‌تای به‌هاری عه‌ره‌بی ڕووبه‌ڕووی گۆڕانکارییه‌کان بوونه‌وه، لیبیا بووه‌ته حکومه‌تێکی شکست خواردوو، میسر بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تونس به هۆی په‌لاماره تیرۆریستییه‌کان له بواری سیاسی و ئابوری سه‌قامگیر نییه.
توندووتیژی و ئاڵۆزییه‌کانی باکوری ئه‌فریقا له ئێستادا به‌ره‌و ناوچه‌کانی باشوری بیاوانه‌کانی ئه‌فریقا په‌لکێش کراوه. ناوچه‌ی که‌ناراوی که یه‌کێک له ناوچه هه‌ژارنشینه‌کانی ئه‌فریقایه، له ئێستادا له لایه‌ن توندڕۆکانه‌وه داگیر کراوه. هاوشێوه‌ی لیبیا، شه‌ڕی ناوخۆیی له عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و سۆمالیا بووته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاتانه‌ش ببنه وڵاتانێکی شکست خواردوو.
ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که که هه‌نگاوه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له پێناو گۆڕینی سیسته‌می سیاسی عێراق، لیبیا، سوریا، میسر و ناوچه‌کانی دیکه‌ش له سه‌رهه‌ڵدانی یارمه‌تیده‌ر بووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که پێشتر وڵاتانێکی سه‌قامگیر بوون له ناو بردووه. هاتنی به لێشاوی ئاواره‌کانی سوریا و عێراق بووته هۆی نائارامی له وڵاتانی ئه‌رده‌ن، لۆبنان و له ئێستاش تورکیا. ئه‌و تورکیایه‌ی که له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌ردۆغاندا هێزی گرتووه. له هه‌مان کاتدا کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌کان وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌بوونی حه‌ماس له غه‌زه و حیزبووڵا له لۆبنان مه‌ترسی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینی وه‌ک خۆی پاراستووه.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ناوچه‌که‌دا، ململانێی به‌ربڵاوی نێوان هێزه‌کانی ناوچه‌که واته عه‌ره‌بستانی سوننه و ئێرانی شێعه بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان له عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین و لۆبنان. به ده‌ر له‌مه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌که، ئه‌فغانستان ( ئه‌و شوێنه‌ی که تاڵیبان بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌کاته‌وه ) و پاکستان ( ئه‌و وڵاته‌ی که ئیسلامخوازه‌کانی ناوخۆیی به‌رده‌وام وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ن ) هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له سه‌ره که ببنه وڵاتانێکی نیوه شکست خواردوو.
له کاتێکدا که ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مریکا بیر له سه‌ربه‌خۆیی له بواری وزه‌دا ده‌کاته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ڕۆژئاوا تێڕوانینی ستراتیژیکیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌متر ببێته‌وه. هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش پێویسته ئاماژه به‌م خاڵه بدرێت: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له سووتاندایه ده‌توانێت به شێوازی جۆر به جۆر ببێته هۆی ناسه‌قامگیری جیهانی.
یه‌که‌م: هه‌ندێک له‌م ئاڵۆزییانه ده‌توانێت ببێته هۆی دووپات بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه نه‌وتییه‌کانی ساڵه‌کانی 1973، 1979 و 1990.
دووه‌م: شه‌ڕ و ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌کان ده‌توانێت ببێته هۆی ئاواره‌بوونی ملیۆنان که‌س و ناسه‌قامگیری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ئابوری جیهانی بارودۆخێکی دژوارتری ده‌بێت.
سێهه‌م: نه‌هامه‌تی و بێ هیوایی درێژخایه‌نی ملیۆنان که‌س له گه‌نجانی وڵاتانی عه‌ره‌بی جیلێکی نوێی توندڕۆکانی لێده‌که‌وێته‌وه که وڵاتانی ڕۆژئاوا به هۆکاری نه‌هامه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌زانن. بێ گومان هه‌ندێک له‌وان ده‌چنه ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا گرنگی به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌دات یان بیر له چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که ته‌نیا له ڕێگای سه‌ربازی بکاته‌وه و دیپلۆماسی و یارمه‌تی دارایی له وڵاتانی ناوچه‌که به مه‌به‌ستی دابین کردنی هه‌لی کار و گه‌شه‌ی ئابوری به کار نه‌هێنێت، به ته‌نیا ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری زیاتر له ناوچه‌که. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌توانێت ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌ورووپا و ئابوری جیهانی بۆ ده‌یان ساڵ بکاته قوربانی.
- نووسه‌ر: نۆریل ڕووبینی: ئابوریناسی ئه‌مریکی و مامۆستای زانکۆی ئسترن نیۆیۆرک که ئابوریناسی باڵای ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکارانی ئابوری ئیداره‌که‌ی بیڵ کڵینتۆن بووه و له سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، فیدراڵ ڕزرۆ و بانکی جیهانی چالاکی هه‌بووه.
سه‌رچاوه: پراجکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی








