
جام کوردی:
سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌کانی نزیک له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس ڕایانگه‌یاندووه که وڵاتانی ئه‌ندام له‌و ئه‌نجومه‌نه و له سه‌رووی هه‌مووشیان عه‌ره‌بستان، به نیازن عێراق ببێته ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس و به‌م پێیه‌ش له کاریگه‌رییه‌کانی ئێران به سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا که‌م بکرێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا خۆیان له سه‌ر به‌غدا کاریگه‌رییان هه‌بێت.
به پێی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوانه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م زووانه به پاڵپشتی ئه‌مریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس، گۆڕانکاری له عێراق به‌دی بێت، له چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌شدا حکومه‌تێکی نوێ پێویسته له عێراق درووست ببێت که له ئێران دوور ببێت و پاشان قۆناغی به ئه‌ندامبوونی عێراق له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس ده‌ست پێده‌کات.
سه‌رچاوه‌کان به ڕۆژنامه‌ی “الرای العام” ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که ئه‌مریکییه‌کان له دانوستانه‌کانیان له گه‌ڵ نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شێعه‌کان له عێراق ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو که به نیازن سه‌رۆک وه‌زیرانێک ده‌ستنیشان بکه‌ن که له لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی باڵاوه پاڵپشتی بکرێت و حکومه‌تێک پێک بهێنرێت که گۆڕانکاری گه‌وره له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق بخوڵقێنێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌کان گۆڕانکارییه‌کان دوورکه‌وتنه‌وه‌ی عێراق له ئێران، پاڵپشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس، کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و شکست پێدادانی گرووپی تیرۆریستی داعش له خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها حکومه‌تی نوێ به فه‌رمی و به کرده‌وه ڕه‌وتی ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌ره‌وپێش ده‌بات و تێڕوانینی تائیفی له سه‌ر حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگای عێراقی له ناو ده‌بات.
سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار ده‌ڵێن که سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ که واشنتن پێشنیاری ده‌کات “عماد الخرسان” ئه‌ندازیارێکی عێراقی – ئه‌مریکییه و له ڕیزی ڕاوێژکارانی پۆڵ برێمر حاکمی ئه‌مریکی عێراق له کاتی ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا بووه.
ئه‌م سه‌رچاوانه ده‌ڵێن که “عماد الخرسان” به نیازی پێکهێنانی سیسته‌مێکی فیدراڵی یه‌کگرتووه له عێراق و بیر له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ده‌کاته‌وه و پێی وایه که عێراق له به‌ره‌ی ئێران‌دا زیانی زۆری پێ گه‌یشتووه به بێ ئه‌وه‌ی که ده‌سکه‌وتێکی مسۆگه‌ر کردبێت و به‌م کاره‌ش وڵاته‌که‌ی کردووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی لایه‌نه‌کانی ناوچه‌که.
ده‌وترێت دانوستانه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته به نێوه‌ندگێڕی باڵوێزی ئه‌مریکا له به‌غدا و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره‌کان و به‌رپرسانی پێشوو له ئارادایه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، ئایه‌تووڵا سیستانی پێی وایه که چاکسازییه‌کانی ئه‌لعبادی به بێ گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر تاران ده‌ره‌نجامێکی نابێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش خوازیاری ئه‌وه‌یه که ده‌رفه‌تێک به سه‌رۆک وه‌زیران بدرێت بۆ دووباره بونیات نانه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق به پێی گۆڕانکاری و چاکسازییه‌کان. ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش به سه‌رۆک وه‌زیران دراوه که ڕاسته‌وخۆ ڕێبه‌رایه‌تی پاکێجی چاکسازییه‌کانی بکات و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێکراوه که به په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا و تاران چاو بخشێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان ئه‌وه‌شیان باس کردووه که لایه‌نی ئه‌مریکی ناوه‌ڕۆکی دانوستانه‌کانی مانگی ڕابردووی مه‌لیک سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای عه‌ره‌بستان و باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایان به سیستانی ڕاگه‌یاندووه. پاشای عه‌ره‌بستان له‌و دانوستانه‌دا سکاڵای له ئاستی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له عێراقدا بووه و به ئۆبامای ڕاگه‌یاندووه که ئه‌م بابه‌ته له ئاکامدا ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی عێراق و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن که ڕیاز له ئه‌ندامێتی عێراق له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس پشتیوانی ده‌کات به مه‌رجێک که ئه‌م وڵاته سیاسه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه له تاران په‌یره‌و بکات. عه‌ره‌بستان ئاست و چۆنیه‌تی سیاسه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به وڵاتانی عه‌ره‌بی به یه‌که‌م هۆکاری دژایه‌تیکردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ناو ده‌بات.
ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به تاران و به‌غدا ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی








