سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به ئیئتلافی چوار قۆڵی وتی که هێشتا ژووری عه‌مه‌لیات و هه‌ماهه‌نگی ئه‌م ئیئتلافه به فه‌رمی ده‌ستی به کاره‌کانی نه‌کردووه، هاوکات ئاماژه‌شی به‌وه کرد که ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا له ئاستی چاوه‌ڕوانی عێراقییه‌کاندا نه‌بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی وتی: وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ژووری عه‌مه‌لیات و هه‌ماهه‌نگی ئیئتلافی چوار قۆڵی له نێوان ڕووسیا، ئێران، سوریا و عێراق له سێ مانگی ڕابردوو ده‌ستیپێکردووه به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی چالاکییه‌کانی ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که هاوکات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که چاودێران گوشاری ده‌ره‌کی به ناوبراو له پێناو ئه‌و ئیئتلافه ناوی لێ ده‌به‌ن، ڕایگه‌یاند: ئیئتلافی چوار قۆڵی سه‌ربازی و زانیاری له نێوان ڕووسیا، ئێران، سوریا و عێراق به مانای ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ده‌ره‌کی له عێراق نییه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م ئیئتلافه چوار قۆڵییه دژایه‌تی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ناکات، وتی: ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا له ئاستی چاوه‌ڕوانی عێراقییه‌کان هه‌نگاوی نه‌ناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێگه و کاریگه‌ری هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئیئتلاف به بێ ئاماده‌بوونی هێزه وشکانییه‌کان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که له به‌رچاو نییه.
ئه‌لعبادی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانی ڕووسیا دژ به داعش له عێراق و ئه‌و یارمه‌تییه سه‌ربازییانه‌ی که ڕه‌نگه به به‌غدا پێشکه‌ش بکرێت، جه‌ختی له سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی عێراق کرده‌وه و وتی: ئێمه و ڕووسیا پێشتریش سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی 2500 شه‌ڕخوازی ڕووسیا و چیچان له سوریا و عێراق وتووێژمان کردووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوا به دوای ده‌سپێکردنی هێرشه ئاسمانییه‌کانی دژ به داعش له لایه‌ن ڕووسیاوه، پێشوازی له هێرشی هاوشێوه‌ش له عێراق کرد و به پێی وته‌ی به‌رپرسانی ڕووسیا، مۆسکۆ له چاوه‌ڕوانی داواکاری فه‌رمی به‌غدایه.