5– گۆڕستانی توریان:
لە گۆڕستانی گوندی تووریانی قیشمیش قەبرێکی کۆن لە شێوازی قەبرەکانی گوندەکانی کوشە و گەربەدان، بە هەمان خەتی کوفی و عەرەبی هەیە کە لەسەر ئەم قەبرە شیعرگەلێک لە ستایشی پێغەمبەری خودا(د.خ) و پێداهەڵگوتنی ئیمام عەلی و باسی جوانیی و جوامێریی حەزرەتی عەلی، هەڵکۆڵراوە و لە سەرپەڕی بەردەکەدا و لە بەشی خوارەوە ئەمە نووسراوە ـ کل شئی هالک الا وجهە ـ کە پێشینە و مێژووی ئەم قەبرە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەو بەردتاش و پەیکەرتاشانەی 1000ساڵ لەمەوبەر کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا.
باقی قەبرەکانی تووریان:
بە سردانمان بپ لای پێشنوێژی بەڕێزی جومعە ی توریان حاج ئاغا عەبدولخالیق توریانی، لەبارەی ئەو قەبرانەی کە خاوەنی مێژوو و پێشینە بوون، یادداشتانێکمان وەرگرت و بەڕێزیان ئەو سەردەمانەی کە وەکوو مێژوو لە یادداشتەکاندا دەخوێنرانەوە، یادداشت کردبوو. بە تێپەڕینی زەمەن و هۆکارە سوواوکارەکان مێژوو و بەرواری ئەو قەبرانە لەسەر یادداشتەکان لە ناو چوو بوو یان کاڵ بوو بوونەوە، بەم پێیە بە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێزیان زانیاریگەلێکمان لەبارەی قەبرە کۆنەکانی گۆڕستان وەدەست کەوت، لەوانەش قەبرانێک لە ژێر ناوی:
1-شێخ موحەمەدی کوڕی شێخ و لشەهید موحەمەد بنی شەمسەدین بنی موحەمەد کە لە حەوتی رەمەزانی ساڵی 909 دا کۆچی دوایی کردووە و پێشینەی ئەم قەبرە دەگەڕێتەوە بۆ 514ساڵ لەمەو پێش.
2- عەفرەلسامی کچی نوورەدین کە لە یەکەمی رەبیعولسانی ساڵی 820ی کۆچی ـ مانگی دا وەفاتی کردووە و پێشینەی قەبرەکە دەگەڕێتەوە بۆ 603 ساڵ لەمەوبەر.
3- عایشەی کچی عەبدووڵڵای کوڕی موحەمەدی کوڕی حوسێن کە لە مانگی زولحەجەتولحەرامی 883ی کۆچی ـ مانگی دا کۆچی دوایی کردووە و پێشینەی ئەم قەبرەش دەگەڕێتەوە بۆ 540ساڵ لەمەوپێش.
4- فاتیمەی کچی موحەمەدی کوڕی مەحموود کە لە ساڵی 907 کۆچی دوایی کردووە و ئەم قەبرەش 516 ساڵ پءشینەی هەیە.
5- خالیدی کوڕی موحەمەد خالید کە لە مانگی رەبیعولاوەلی ساڵی823 دا کۆچی دوایی کردووە و پێشینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 600 ساڵ لەمەوبەر.
6- عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم کە ساڵی 808ی کۆچی ـ مانگی وەفاتی کردووە و پێشینەکەی 616 ساڵە.
7- شەمسەدین، کە لە مانگی شابانی ساڵی 907 دا مردووە و پێشینەی قەبرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 515 ساڵ لەمەوپێش.
8- ساڵحەی کچی تاجەدین کەماڵ کە لە رەمەزانی 925ی کۆچی مانگی دا وەفاتی کردووە و پێشینەی قەبرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 498 ساڵ لەمەوپێش.
و هەروەها زۆر قەبر و مەزارگەی تر کە نووسینەکانی سەریان بە هۆی اوبۆران و هۆکارە جۆراوجۆرەکان لەناو چوون و ناخوێنرێنەوە.
6- گۆڕستانی گوندی تەم سینیتی (ناوچە کەروێشکی):
لەم گۆڕستانەش دا قەبرانێکی زۆروزەبەند بە هەمان شوێنە دەست و دەست خەتی ئەو بەردتاش و پەیکەرتاشانەی کە ئاماژەمان پێدان بە پێشینەی900ساڵ و لە شێوەی باقی قەبرەکانی تری گۆرستانە ناوبراوەکان، هەن، کە زۆرێک لەم قەبرانە هەنووکە بوونەتە ژێر خۆڵ و خاکێکی زۆرەوە و لەهەندێ حاڵەتیشدا گۆشەی بڕێک لە قەبرەکان بە هۆی رووشان و سووانی زەوی و خاکەوە، دەرکەوتووە. زیارەتگەیەکی گۆمەزیی و دارووخاویش لەم گۆڕستانە دا هەیە کە هیچ زانیارییەکی راستەوراست و رێکمان لە پیران و بەساڵاچووانی ناوچەکە دەست نەکەوت. هەندێک لە بەساڵاچووان بە خواجە ئەبوو ئەخیر ناویان دەبرد، و لە دەقە کۆنەکانی قیشم و کەنداوی فارسیش دا شتێکمان لەبارەیەوە نەدۆزییەوە.
بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەستمان کەوت و لەرووی ئەو مێژوویانەی کە پێشنوێژی جومعەی تووریان تۆماری کردبوون، ئەم قەبرە گرینگانە لە گۆڕستانەکە دا هەن:
1-قەبری رەحمەتیی سەعیدی ئاغا سوڵتانی سالاری کە لە رۆژی شەممە، حەڤدەی رەبیعول ئەوەلی ساڵی800ی کۆچی ـ مانگیی وەفاتی کردووە کە پێشینەی قەبرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 623 ساڵ لەمەوپێش.
2- قەبری خاتوو ساڵحە کچی خواجە جەماڵ کە لە ساڵی 809 دا کۆچی دوایی کردووە و 614 ساڵ پێشینەی قەبرەکەیە.
3- قەبری سەعیدە شەهیدەی فیردەوس مەکان کە لە ساڵی1039 دا بەرەو ئاسمان فڕیوە و 384 ساڵ پێشینەی گۆڕەکەیە و شیعرگەلێک بەم شێوە و ناوەرۆکە لە سەر قەبرەکەی نووسراون:
الااى خردمند روشن ضمیر چو بر خاک ما بگذری پند گیر
که ما را به دنیا دلی شاد بود اجل آمد و شادی بر باد بود
واتە ئەی ژیری بە ئاوەزی رۆشن نیهاد کاتێک بە خاک و قەبری ئێمە دا تێدەپەڕی پەند و دەرس وەرگرە، ئێمەش دڵمان زۆر بە دونیا شاد بوو بەڵام ئەجەل هات و شادییەکەش بەر باد بوو، قەبری شەهیدە فیردەوس لە حەجی مەساهە و لەمانگی زیقعەدەی ساڵی 807ی کۆچی ـ مانگی وەفاتی کردووە و پێشینەی قەبرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 616 ساڵ لەمەوبەر. لە دوو روو و لایەنی ئەو کێل و بەردانەی کە لەسەر قەبرەکانن ئایەتگەلێک لە سوڕەتی پیرۆزی بەقەرە(ئایەتەلکورسی) نووسراون و لە سەر بەردێکیش کە شێوازی کەتیبەی هەیە ناوەکانیان نووسراوە و لە سەر هەندێک لەو قەبرانەی تر ئایەتگەلیتری قورئانی پیرۆز وەکوو“قل الحمدالله الذی لم یتخذ له ولد و لم یکن له شریک فی الملک و لم یکن له ولی من الذل و کبره تکبیرا” نووسراوە و بە پەراوێزنووسی لە گٶشە و کەنارەکەی دا رستە و وشەگەلی لاالهالاالله و محمد رسولالله، رازاوەتەوە.
7- گۆڕستانی رەمەکان ( ناسراو بە گۆڕستانی سەید عەبدولڕەحیمی گەورەی رەمەکانی):
ئەم گۆڕستانە لە تەنیشت حەوزەی عیلمییەی رەمەکان هەڵکەوتووە کە قەبرانێکی کۆنی زۆری و زەبەندی تێدایە و شێوازی نووسراوە و هەڵکۆڵراوەکانی سەر قەبرەکان وەکوو نووسراوەکانی سەر کێلی قەبرانی گوندی کوشە و ناوچەکانی دەورپشتێتی. لەو قەبرانەی کە نووسین و بەرواریان دیارە و بەعەرەبیش نووسراون، دەتوانین ئاماژە بەمانە بدەین:
1-الموتوفا المرحوم السعید الشهید حاجی سماالدین بن عتاب الدین یب، نوراسه مرقده و فی شهر جمادی الاول کە لە ساڵی 949ی کۆچی ـ مانگی وەفاتی کردووە، کە لە یەک رووی کێلەکە ئەم شیعرە نووسراوە:
“الموت کاس و کلی ناس شاربه”
“والقبر باب و کل ناس داخله”
کە تێیدا مەرگ بە جام و دەفرێک شوبهێندراوە کە هەموو خەڵک لێی دەخۆنەوە و دەڵێت قەبر دەرگایەکە کە هەموو خەڵک دەبێ لێی بچنە ژوورەوە. پێشینەی ئەم قەبرە دەگاتە 474ساڵ لەمەو پێش.
2- قەبری فیردەوس مەکانی مەلا موحەمەدی کوڕی داوود، کە لە ساڵی 1044ی مانگی رەبیعول ئاخر کۆچی دوایی کردووە و پێشینەکەی 379 ساڵە.
3- عیزەدین موحەمەد کوڕی مەولانا عەبدولڕەحمانی عالی کە لە مانگی سەفەری ساڵی 909 دا مردووە و پێشینەکەی 504 ساڵە.
4- قەبری عالی شای کوڕی عەلی کە لە مێژووی دەیەمی مانگی زەیحەجەی ساڵی 903ی کۆچی ـ مانگی دا رەحمەتی کردووە و پێشینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 502 ساڵ لەمەوپێش.
و هەروەها قەبری بی بی رۆحە لە شاری رەمەکان کە لە تەنیشت مزگەوتی جامعەی کۆن لە نێزیک ماڵی رەحمەتی شێخ موحەمەد شەریفی ساڵەحییە کە پێشینەکەی لە ساڵی 903 ی کۆچی ـ مانگییەوە تاکوو ئێستا 520 ساڵە، کە لە سەرەتا دا گۆمەزی هەبوو بەڵام بە هاتنی گرووپێک لە سەردەمی قەواسم – یان جاسم- کە لە شاری نەجدەوە بەرەو قیشم هاتبوون و دژی گۆمەز و ئاسەوارەکانی قەبر و ئارامگە بوونە، هەر بۆیەش گۆمەزی ئەم قەبرە دەڕووخێنن. هەروەها ئەمە هاوڕێ بووە لەگەڵ هاتنی ساداتەکان بۆ ناو دوورگەکە لە گوندی رەمەکان کە لە سەردەمی هاتنی شا سەیفوڵڵای قەتاڵ (باوەگەورەی سەید عەبدولڕەحیم لەگەڵ سەیدە گەورە و منداڵەکانی) و هەروەها سەید کەماڵ، کە هەموویان لە نێو قەبرستانەکە دا ئەسپەردە کراون. بەپێی گێڕانەوەی “تەزکیرەی هاشمی” نووسینی مەلا عەبدولڕەحیمی بەرقانی موستەفەوی، سەید قەتاڵ لە سەرەتاکانی سەدەی حەوتەمی کۆچی ـ مانگی کە بارۆدۆخی بەغداد بەهۆی هێرشەکانی مەغۆل و لەناوچوونی حکوومەتی عەباسییەکان کە خەڵکی ناوچەکە تووشی گێژاو و پاشاگەردانییەکی زۆر دەکات، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ساداتی عەباسییەکان و مەشایخی عولەمایتر کە هەموو سامان و ماڵات و چوارپێکانی خۆشیان دابووە بەر، هاتوون بۆ ئەو شارانەی کە لە ژێر پۆستاڵ و چڕنووکی مەغۆلەکان دوور بووە و هەر گرووپ و تاقمێکیان پەراگەندە و پەرتەوازەی شوێنێک بووگن. شا سەیفوڵڵای قەتاڵ بە ژمارەیەکی زۆر لە خێڵ و عەشیرەت و پێڕەوانی خۆی بەغدای بەجێ هێشتووە و لەرێگەی بەسرەوە هاتۆتە نێو ئێرانەوە، لەسەرەتا دا لە شوێنێکی وشکانی رۆخی کەنداوی ئێران واتە (ماخول) کە چەند دانە بیری ئاوی سۆڵی لێ بووە، نیشتەجێ دەبن و عەشیرەتی خێڵ بە شەکەتی و پێداگرییەکی زۆرەوە دەڵێن کە ئەم ئاوانەی ئێرە بۆ خواردن نابن و خەڵکیش ئیدی بەراستی توانای بزوتن و جووڵەیان نییە. لەو کاتە دا بە ئیشارەت و رێنوێنی سەید ئەبولفەزل (کە ئەمەش یەکێک بوو لە لەقەم و ئاوەڵناوەکانی سەید قەتال)، هەر لەو نێزیکییانە بیرێکی تری ئەو هەڵدەکەنن و بە کەرەمی خودای گەورە ئاوی ئەم بیەرە شیەرین دەرچوە و بۆ خواردن گونجاو و لەبار بووە و بووتە هۆی خۆشی و شادی هەمووان و ئەو ناوچەیەش بووەتە شوێنێکی سەوزەڵان و لەو رۆژەوە ناوچەی ماخولیان بە پرچە قەتال ناوزەد کردووە و هەر لەو سات و کاتە بەم لاوە نیشتەجێ بووانی دەوروبەر بۆ شیفای نەخۆشان و کەڵک وەرگرتن لە رۆحانەتی شیفامەندانەی ئاوەکە، لێیان دەبرد و لێیان دەخواردەوە و لەگەڵ خۆشیان دەینگواستەوە بۆ شوێنە دوورە دەستەکان. کەواتە سەید موحەمەد عەمری ئەبولفەزڵ، ناسراو بە شا سەیفوڵڵای قەتال، لەدایک بووی ساڵی578 ی کۆچی ـ مانگی کوڕی سەید فەخرەدین موعەلی بووە کە لە سەرەتاکانی سەدەی حەوتەمی کۆچی هاتۆتە کەنارەکانی رۆخی ئێرانەوە و بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە توێژینەوەکان و دەربڕینەکانی شێخ ئەحمەد ئەمینی رەمەکانی دەست کەوتوون، سەید قەتاڵ باوەگەورەی سەید رەحیم و سەید کەماڵی ساداتی ناوچەی قیشم بووە، قەبر و مەزاری ئەمانە پێشینەیەکی زۆرت لە 800 ساڵی هەیە و بەهۆی بوونی کەراماتی ئەم قەبرانە، بۆ خەڵکی قیشم و ناوچەکە ناسراون و زیارەت دەکرێن و خەڵک بە نەزرکردن بۆ خودا لە سەر مەزاری پیاوچاکانێکی ساڵەح، شاد و دۆعاوەرگراو دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکەی خۆیان.
8- گۆڕستانی لافتی کۆن بە پێشینەیەکی مێژوویی
لە دەوروبەری زیرەتگەی سەید حەسەنی کوڕی سەید مەنسوور لە لافتی کۆن، گۆڕستانێک هەیە کە بە وتەی سەدیدولسەلتەنەی کەبابی، لەوحەکانی ئەو قەبرانە دەگەڕێتەوە بۆ 1372 و 1113ی کۆچی ـ مانگی. باوەڕ لەسەر ئەمەیە کە قەبری موسڵمانان لە لافت، ئاسەوار و یادگاریی تاڵانکردنەکانی عوسمانی سەقەفی و عەلای خیزر(نوێنەری عوسمان لە فەرمانداری بەحرەینی ئەوکات)لە ساڵی شانزەی کۆچی ـ مانگی بۆ سەر قیشمە. لەم قەبرستانە دا کە تابلۆیەکی بەنێوی قەبرستانی دارولمەغفەرە هەیە، قەبرەکان خاوەنی مێژوویەکی فراوان و زۆرن و ئەو لەتەبەردە کۆنە نووسراوانەی کە ئێستا شکاون و خەریکن لە ناو بچن و مێژوویەکەی ناشێت بخوێنرێتەوە و کاڵ بوونەتەوە، یارمەتیمان نادەن بۆ بینینەوەی مێژووی قەبرەکان، بەڵام بە پێی نووسینی نووسەرانێکی وەکوو سەدیدولسەلتەنەی کەبابی و ئیسماعیل رایین لە کتێبی زەریاوانی ئێرانییەکان، ئەم قەبرانە ئاماژەن بۆ پێشینەیەکی فرەتر لا ساڵی 1379. هەروەها لە گۆڕستانی کۆنی لافت لە ناوچەی “تاوەتا” کە لەوێ زیارەتگەی سەی شەمسەدین هەڵکەوتووە کە لە دەوربەری قەبرانێکی زۆر بە هەڵکۆڵراوی بەردین و کەتیبەگەلی شکاو هەن کە ئاماژەن بۆ لەمێژینەبوون و پێشینەی قەبرەکان کە دەگەڕێتەوە بۆ زۆرتر لە هەزار ساڵ لەمەو پێش. زیارەتگەیەکی تر بەناوی زیارەتگەی شێخ ئەندەر ئابی لە بەرامبەری شاری لافت لە دوورگەیەکی بچووک لە ناوچەی دارستانەکانی حوڕا هەیە کە پانسەد مەتر لە کەنار زەریا مەودای هەیە و خەڵک دەچن بۆ زیارەت و نەزر کردن، وەکوو دەڵێن ئەم زیارەتگەیە پێشینەیەکی دوو ئەوەندەی لافتی کۆن و نوێ هەیە.
9- گۆڕستانی ناوچەی خەربس ” بەرامبەر ئەشکەوتەکانی خەربس کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مادەکان “
لەم گۆڕسانەش دا سێ قەبر بەدی دەکرێت کە بە بەردگەلی کانزایی تراشراون و بە شکڵ و شێوازی لاکێشە هەڵکۆڵراون و جێگە دەست و خەتی هەمان پەکەرتاش و بەردتاشگەلی گوندی کوشە و گەربەدان بە شێوەیەکی جوان لێرەش دا بەدی دەکرێت. بەڵام بە هۆی هەڵکەوتنی ئەم گۆڕستانە لە کەنار و نێزیکایی زەریا و بوونی زۆرتری هۆکارە رووخێنەر و پووکێنەرەکان، نووسینەکانی ناخوێندرێنەوە، و تەنیالە رووی چەشنی بەرد و باقی ئاسەوارە بەجێماوەکان دەشێت بگووترێ کە پێشینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حەوتسەد ساڵ لەمەوپێش. هەروەها لە ناوچەگەلێکی کەناری رۆخی زەریا و ئەو شوێنانەی کە بۆ بیناکردن هەڵدەکۆڵرێن، زۆر جار ئاسەواری قەبرانێک بە پێسینەیەکی درێژەوە دەبینرێنەوە، لەوانەش بەردێکی کانزایی کە نێزیکەی چوار سال لەمەبەر لە رۆخی ئیسکیلەکە دا بەهۆی ئاغای عینایەتوڵڵا شەکوورییەوە دۆزرایەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1591ی زاینی و ٤١١ساڵ پێشینەی هەیە و تایبەتە بە انتۆنیۆ کوریای پورتەغالی کە لە نەوە و بەرەی ئەعقاب بووە. کێشی ئەم بەردە نێزیکەی هەزاروپانسەد کیلۆیە و سێ مەتر درێژایی و یەک مەتر پانایی هەیە، کە بە پیتگەلی ئینگلیزی و هێماگەلی خەتەر(ئیسقانی کاسە سەری مرۆڤ) هەڵکۆڵراوگەلێکی لەسەر درووست کراوە و ئێستاکە ئەم بەردە لە شوێنی چوونەژوورەوەی ئۆتێلی نێودەوڵەتی قیشم دانراوە.
سەرچاوە: http://seeiran.ir/
ئامادەکردن و وەرگێڕان: عادڵ قادری