بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆتاییدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕازی بوو گرێبەستەکەی لە گەڵ نەسر نوێ بکاتەوە و لەم تیپەدا بمێنێتەوە. ڕۆژنامەی ئەلڕیازەی سعوودیە و هەروەها ڕۆژنامەی سپۆرت پورتۆگال ئەم هەواڵەیان بە فەرمی ڕاگەیاند.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە لە تەمەنی 40 ساڵەیی نزیک بووەتەوە، بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە گەڵ نەسر، مووچەی هەفتانە 3 ملیۆن پۆند وەردەگرێت.
ئەم یاریزانە پورتۆگالییە لە سێیەم وەرزیدایە لە یانەی نەسر. گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی دێت، بەڵام سەرەڕای ئەو ئۆفەرانەی کە هەیبووە، حەزی لە مانەوەی لە خولی سعوودیە بووە و بەو هۆیەوە گرێبەستەکەی لە گەڵ یانەی نەسر درێژکردەوە.
هەروەها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وەک باڵیۆزی سعوودیە بۆ مۆندیالی 2034 هەڵبژێردرا./.