بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئێستادا یانەی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیدی دەبێتەوە، بەتایبەت دوای ڕۆیشتنی سێ یاریزانی سەرەکی، تۆنی کرۆس، ناچۆ و خۆسلۆ. ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەری زۆری لە سەر ستراتیژە تەکتیکییەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی هەبووە وە دەستی بەستراوەتەوە لە بەڕێوەبردنی یارییەکان.
تۆنی کرۆس
ڕۆیشتنی تۆنی کرۆس وەک یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی هێڵی ناوەڕاست، زۆرترین زیانی بە تیپەکە گەیاندووە. کرۆس کە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی نایابی هەبوو و ڕۆڵێکی سەرەکی لە سەرکەوتنی تیمەکەدا هەبووە، ئێستا نەماوە و بە ڕوونی لە یارییەکاندا دیارە.
ناچۆ
هەروەها کاپتن ناچۆ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی چووە سعوودیە. ئەو کە وەرزی ڕابردوو بە هۆی پێکانەکانی بەرگریکارانیترەوە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو و بە یاریزانێکی هەمەلایەنە ناسرابوو، نەبوونی لە هێڵی بەرگری، بە تایبەتی لە لای ڕاست هەست پێدەکرێت.
خۆسلۆ
ڕۆیشتنی خوسلۆ کاریگەری لە سەر قووڵایی هێڵی هێرشبەریش هەبووە. شێوازی یاریکردنی و توانای هێشتنەوەی تۆپ و درووستکردنی شوێن بۆ یاریزانەکانیتر زۆر بەنرخ بوو.
لە کۆتاییدا بڕیاری یانەکە بۆ گرنگیدان بە گواستنەوەی ئێمباپێ و پرۆژە درێژخایەنەکانی وەک ئێندریک، بووەتە هۆی لەدەستدانی ئەم سێ یاریزانە سەرەکییە./.