بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری یانەی فەنرباخچە، دوای یارییەکەی لە گەڵ قوونیاسپۆر لێدوانی مشتومڕاوی دا.
ناوبراو وتی: بەداخەوە زۆرجار یارییەکی درووست لە خولی تورکیادا نییە. چونکە چیرۆکی هەندێک یاری پێشتر نووسراوە. تیپەکەم تەواو نییە، بەڵام ئەگەر هەموو یارییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی وەک ئەمڕۆ ئەنجام بدرێن، لە خولی پاڵەوانێتیدا دەبین.
دوابەدوای ئەو لێدوانانە، گۆرانیبێژی بەناوبانگ فەتاح جان داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەستبەجێی مۆرینیۆی کرد.
فەتاح جان لە هەژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیویەتی ” مۆرینیۆ دەستبەجێ دەست لەکار بکێشێتەوە. شەرمەزارییە، ئێمە بە تەواوی بێ هیوا بووین “. ئەم پۆستە دواتر سڕایەوە./.