بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە سەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە کە لە پاش شەهیدبوونی یەحیا سینوار، برا بچووکەکەی بە ناوی محەممەد سینوار، فەرماندەی کەتیبەکانی عێزەدین قەسام (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس)، سەرکردایەتی ئەم گرووپە لە کەرتی غەززە دەکات.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەرپرسانی حەماس لە قەتەر پاش شەهیدبوونی یەحیا سینوار بڕیاری پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سەرکردایەتییان بۆ بڕیاردانی پێکەوەی دەرکرد بەڵام ئەندامانی حەماس لە غەززە ئەمەیان ڕەتکردەوە و لە ئێستادا محەممەد سینوار سەرکردایەتییان دەکات.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە حەماس بە سەرکردایەتی محەممەد سینوار سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوە و بەهێزبوونەوە و وەرگرتنی ئەندامی نوێیە و هەوڵ دەدات ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو شەڕێکی درێژخایەن ببات.
محەممەد سینوار تەمەنی 50 ساڵە و ساڵانێکی زۆرە پەیوەندی بە ڕیزەکانی حەماسەوە کردووە و بە هۆی ئەوەی کە تا ئێستا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستگیر نەکراوە، دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئەو ڕژێمە زانیارییەکی زۆریان لە سەر ئەو نییە./.