سه‌رۆک کۆماری میسر له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌ناڵی cnn وتی که چیدی پێم وا نییه پێویست به‌وه بکات به‌شار ئه‌سه‌د واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆک کۆماری میسر پێشتر له وتووێژی له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا ڕایگه‌یاندبوو که ئێمه به باشی ده‌زانین سوریا وه‌ک وڵات و حکومه‌تێک بمێنێته‌وه و به سه‌ر چه‌ن حکومه‌تێکدا دابه‌ش نه‌کرێت.
سه‌رۆک کۆماری میسر سه‌باره‌ت به دابه‌شبوونی سوریا هۆشداری دا و ڕوونیکرده‌وه که ئه‌م بابه‌ته به مانای پڕچه‌کبوون و به‌هێزتربوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کانه و ئه‌گه‌ر ڕوو بدات به ته‌نیا سوریا هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر نابێت و ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌مان نیگه‌رانی ئێمه‌یه.