ئه‌نوه‌ر برزوو حه‌مه‌ڕه‌زا به‌ته‌مه‌نترین ڕۆژنامه و کتێب‌فرۆشی سلێمانییه. پێشتر مامۆستا بووه و خانه‌نشین کراوه و 39 ساڵه له گه‌ڕه‌که جۆراوجۆره‌کانی سلێمانی کتێب ده‌فرۆشێت. به‌به‌خته‌وه‌رییه‌وه ده‌رفه‌تمان بۆ ڕه‌خسا و رۆشتینه لای به‌ڕێزیان و وتووێژێکی کورتمان له‌گه‌ڵ کرد و ده‌قه‌که‌ی له ژێره‌وه ده‌خوێننه‌وه:
سه‌باره‌ت به جه‌ریده‌کانی کوردستان و پێشینه‌یان بۆمان بڵێ؟
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه کۆن کۆن جه‌ریده‌کانی ژین و ژیانه‌وه هه‌بوون و پاشان هاوکاری و گۆڤاری ڕزگاری و ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و … به‌ڵام پاش ڕاپه‌ڕین ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ڕوویان له‌زیادبوون کرد و کوردستانی نوێ، هه‌ولێر، هاووڵاتی، ئاوێنه و … له‌چاپ ده‌درێن و بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت و به کێشه و گرفته‌کانی ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌وانی کوردی له‌سه‌رده‌می به‌عس بۆمان بڵێ؟
سه‌رده‌می به‌عس هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ی کوردی له‌لایه‌ن به‌عسه‌کانه‌وه له چاپ ده‌درا و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌چاپیان ده‌دان پیاوی ڕژێمی به‌عس بوون و ده‌بوایه له ژێر چاوه‌دێری حکومه‌تی به‌عس بڵاو بکرایه‌ن.
پێشوازی خه‌ڵک له ڕۆژنامه و کتێب لێره چۆنه؟ پێشوازی ده‌کرێت یان نا؟
به‌ڵێ، ئێمه خه‌ڵکێکی خوێنه‌وار و زانامان هه‌یه و ڕۆژانه به سه‌دان که‌س سه‌ردانی من ده‌که‌ن بۆ کڕێنی جه‌ریده و کتێب.
بیره‌وه‌رییه خۆشه‌کانت له‌کاری ڕۆژنامه فرۆشیمان بۆ باس بکه؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من ئه‌م کاره‌ی خۆم زۆر به پیرۆز ده‌زانم و له ساڵدا چوار ڕۆژ نه‌خۆشم، ئه‌و چوار ڕۆژه‌ی که نایه‌م بۆ ئێره واته دوو ڕۆژ جێژنی ڕه‌مه‌زان و دوو ڕۆژیش جیژنی قوربان، من ژیانم له‌گه‌ڵ کتێبدایه و به‌بێ کتێب ناژیم و کتێب هه‌موو ژیانمه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌یکه هه‌مووی دۆسته‌کانیشم خوێنده‌وار و زانان. من و کتێبه‌کانم وه‌ک ماسی و ئاوین و ئه‌گه‌ر له کتێبه‌کانم جوێم بکه‌نه‌وه ده‌مرم.
به‌ڕێز بیره‌وه‌ری ناخۆشت له پیشه و کاره‌که‌ت هه‌یه؟
جارێکیان حکومه‌تی به‌عس له‌سه‌ر کتێب ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ندیخانه‌ی بۆ بڕیمه‌وه و ئه‌مه تاڵترین بیره‌وه‌ریمه. ده‌یانگوت تۆ کتێب‌فرۆشی و زانست بڵاو ده‌که‌یته‌وه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌دا بووم. به‌ڵام پاش به‌ندیخانه‌ش کۆڵم نه‌دا و جارێکی دیکه‌ش گه‌ڕامه‌وه سه‌ر ئیشه‌که‌ی خۆم.
بۆ خۆت هه‌موو ڕۆژنامه و جه‌ریده‌کان ده‌خوێنیته‌وه؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ فریا ناکه‌وم هه‌مووی بخوێنمه‌وه به‌س وتار و بابه‌ته گرینگه‌کانی ڕۆژنامه‌کان هه‌ڵده‌بژێرم و ده‌یانخوێنمه‌وه.
قسه و په‌یامت بۆ خه‌ڵک چییه؟ خوێندنی ڕۆژنامه و کتێب به هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا و کۆمپیۆته‌ر که‌م بۆته‌وه، په‌یامت بۆ خه‌ڵک له‌م بواره‌دا چییه؟
به‌ڕای من که‌م نه‌بۆته‌وه، کتێب بۆن و به‌رامه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌یه. بۆ خۆم له‌م بواره‌دا خوێندنه‌وه‌م هه‌بوو و ده‌زانم خوێندنه‌وه‌ی کتێبی قاقه‌زی تام و چێژێکی دیکه‌ی هه‌یه و له بواری زانستیشه‌وه سه‌لمێندراوه که که‌ڵکی زۆرتر ده‌بێت. ئه‌ڵبه‌ت ئێستا قه‌یرانی ئابووری کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر هه‌موو بواره‌کان و به‌داخه‌وه له‌م بواره‌شدا کاریگه‌ری هه‌بووه به‌ڵام بێ گومان ئه‌مه کاتییه و به‌رده‌وام نابێت.
مامۆستا جه‌ریده‌ی ئێمه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه دوو حه‌فته جارێک ده‌رده‌چێت، پێتان چۆنه و پێشوازی خه‌ڵک چۆنه؟
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قاقه‌ز ده‌نووسرێت پیرۆزه، ئه‌و جه‌ریده‌ی ئێوه‌ش هه‌روه‌ها، چونکه له کوردستانی ئێران ده‌رده‌چێت و گۆڤارێکی گشتگره و پێی خۆشحاڵم. لای من هه‌موو زمان و ئایین و گۆڤار و جه‌ریده و وشه‌کان جوانن، ئێمه خۆمان جارجار ناشیرینیان ده‌که‌ین. گۆڤاره‌که‌تان به‌ڕاست جوانه و پێشوازی لێ ده‌کرێت، لێره دێن و ده‌ڵێن جه‌ریده ئێرانییه‌که‌م پێ بده، ئه‌وه‌ی که باسی ته‌ندروستی ده‌کات. له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ڕێکلامی بۆ ده‌که‌م و ده‌ستخۆشیتان ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.