وه‌زیری سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق به ئماژه به توانا و لێهاتوویی هه‌ره باڵای کۆمپانیا ئێرانییه‌کانی چالاک له بواری ئاو، وتی: بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ئاو و وزه‌ی عێراق پێشوازی له‌م کۆمپانیانه ده‌که‌ین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، موحسین ئه‌لشمری له په‌راوێزی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی یانزه‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ئاو و دامه‌زراوه‌کانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئێران له وتووێژێک له گه‌ڵ په‌یامنێران وتی: یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی هاوبه‌شی دوو وڵاتی ئێران و عێراق، که‌مبوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاوه.
ناوبراو وتی: به هۆی گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما له ناوچه‌که، ئه‌م کێشه‌یه ڕۆژ له دوای ڕۆژ له عێراق په‌ره ده‌ستێنێت.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق ڕوونیکرده‌وه: به هاوڕێیه‌تی حه‌مید چیت چیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران پێشانگاکه‌مان به سه‌ر کردووه‌ته‌وه و دڵنیاین که ئه‌م پێشانگایه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی عێراق سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی تایبه‌ت به ئاو دابین ده‌کات.
ناوبراو هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان وه‌فدی عێراق و ئێرانی ڕاگه‌یاند و وتی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا پێشنیاره‌کانی ته‌کنیکی و ئابوری کۆمپانیا ئێرانییه‌کان تاوتوی ده‌کرێن.
ئه‌لشمری ڕایگه‌یاند: به نوێنه‌رایه‌تی له حکومه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌ێنم که پێشوازی له سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیانه‌ی ده‌که‌ین که به چه‌شنێک ده‌توانن دابینکه‌ری پێداویستییه‌کانی عێراق بن له بواری ئاو.
ناوبراو له درێژه‌دا به ئاماژه به پرۆژه‌ی وێستگه‌ی کاره‌بای نه‌جه‌ف که له لایه‌ن ئێرانییه‌کانه‌وه جێبه‌جی کراوه، وتی: پێویسته ئاستی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات له به‌شی ئاو و دابینکردنی وزه به‌رزتر ببێته‌وه.
شایانی ئاماژه‌یه به ئاماده‌بوون و به‌شداری 270 کۆمپانیای ناوخۆیی و 56 کۆمپانیای بیانی، یانزه‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ئاو و دامه‌زراوه‌کانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئێران له تاران ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.