ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕه‌خنه له چۆنیه‌تی و ئاستی هێرشه ئاسمانییه‌کانی سه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌گرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی اخبار العراق، جه‌عفه‌ری داوی له هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی کردووه ئاستی هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر داعش به‌رز بکه‌نه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: هێرشه ئاسمانییه‌کانی هاوپه‌یمانان دژ به داعش له ئاستی پێویستدا نییه.
ناوبراو داوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هێرشه‌کانی کرد له داهاتوودا.
جه‌عفه‌ری جه‌ختی کرده‌وه که عێراق خوازیاری جێگیربوونی هێزی سه‌ربازی ده‌ره‌کی له ناو خاکه‌که‌یدا نییه و هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان به ده‌ست هێناوه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: عێراق ته‌نیا پێویستی به که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ڕاوێژکاری و پێدانی زانیارییه‌کان هه‌یه نه‌ک هێزی وشکانی و بنکه‌ی سه‌ربازی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ستایشی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیای له سوریا کرد و له هه‌مان کاتدا ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی پێویستی به ڕاوێژکارانی سه‌ربازی مۆسکۆ له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان‌دا نییه.