جام کوردی:
ده‌توانین بڵێین که هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌ڕای گوشاره جۆربه‌جۆره‌کان، حکومه‌تی به‌غدا دژایه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریکا ده‌کات، بێ متمانه‌یی ئه‌وانه به ئه‌مریکییه‌کان. ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ش سوننه و شێعه‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه. هه‌م سوننه و هه‌م شێعه‌ی عێراق به‌و بڕوایه‌ی گه‌یشتوون که ئه‌مریکییه‌کان هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعشن، هه‌ر ئه‌وان بوون که له پیشاندانی هێز و تواناکانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌دا تووشی زێده‌ڕۆیی بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه‌دان که داعش به‌شێک له کایه‌ی واشنتنه بۆ پێکهێنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ که تێیدا ئیسرائیل خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی ستراتژیک ده‌بێت.
کاتێک که ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له ژماره‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردووی خۆی توێژینه‌وه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که هه‌ندێک له ڕاستییه‌کان ده‌رده‌خات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که سوننه و شێعه‌کانی عێراق، له‌وانه‌ش سیاسه‌توانان، به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مان، ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و ڕۆشنبیرانی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته که کاریگه‌ری به‌رچاویان له سه‌ر ڕای گشتی عێراق هه‌یه، وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ئه‌مریکا گرووپی تیرۆریستی داعشی پێکهێناوه و ئه‌مه‌شی وه‌ک ئامرازی به‌دیهاتنی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ به‌کار هێناوه، ئیداره‌ی کۆشکی سپی شۆکی گه‌وره‌یان به‌رکه‌وتووه و بێ هیوایی به سه‌ر ئه‌واندا زاڵ بووه.
له ڕاستیدا ڕای گشتی وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌نگه به زۆرینه هاوڕای عێراقییه‌کان بن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌مریکا ڕۆڵی سه‌ره‌کی له پێکهێنانی داعشدا هه‌بووه و کۆشکی سپی به سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما به که‌مته‌رخه‌می به‌رفراوان به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه، به چه‌شنێک هاوبه‌شی داعش و تیرۆریستانی ئه‌ندام له‌م گرووپه‌یه.
عێراقییه‌کان به هه‌زاران شایه‌تحاڵیان هه‌یه، له گرته‌ی ڤیدیۆیی که تێیدا فڕێدانی چه‌ک و یارمه‌تی خۆراک و بوتڵه ئاوه‌کانی به ئه‌ندامانی داعش له هه‌ندێک له بنکه سه‌ربازییه‌کانی ناوخۆی عێراق به ڕوونی ده‌بینرێت، تا دژایه‌تی ئه‌مریکا له گه‌ڵ داواکاری هێزه‌کانی عێراق سه‌باره‌ت به پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا له کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی دژ به داعش و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیراده‌ی جیدی واشنتن له پێناو خێراتربوونی ڕه‌وتی ئازادکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به بیانووی نه‌بوونی ئاماده‌یی لای هێزه‌کانی عێراق که به ملیاره‌ها دۆلاری بۆ سه‌رف کراوه. به‌م هۆکارانه‌یه که حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دژایه‌تی بوونی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له خاکی وڵاته‌که‌ی ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کات، له کاتێکدا که کورده‌کان هیچ به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م هاتنی ئه‌و هێزانه‌دا دانانێن.
له‌مه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه که ده‌نگی لایه‌نگرانی داواکاری هاوکاری له ڕووسیا به ئامانجی ئازادکردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له پارله‌مانی عێراق له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. ئایا ئه‌م بێ متمانه‌ییه به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا سه‌رجه‌م عه‌ره‌به‌کان له خۆ ده‌گرێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که چاو به سه‌ر هاوپه‌یمانییان له گه‌ڵ ئه‌مریکادا بخشێننه‌وه، یان سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ده‌گات که واز له‌م سیاسه‌ته‌ی بێنێت که ڕووی له پێگه‌ی ئه‌مریکا کردووه.
نووسه‌ر: موکه‌ڕه‌م محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه: الاهرام
وه‌رگێڕان: جام کوردی