فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی به قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانه‌وه گرتووه. به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری yjc.ir ڕیان کلدانی به بێ ئاماژه به کاتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌ی نێوان بارزانی و سولێمانی، ڕوونیکردووه‌ته‌وه: ئه‌گه‌ر ڕۆڵی ئێران له عێراق نه‌بوایه، ئێستا ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی سه‌رکرده‌ی داعش له ناوچه‌ی سه‌وز نیشته‌جێ بوو. کلدانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌شداریی له به‌رنامه‌ی ” بربع ساعه ” له که‌ناڵی السومریه کرد و وتی: ئێران به پێدانی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی و له ڕووی ڕاوێژکارییه‌وه پشتیوانی له عێراقییه‌کان کردووه و ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایه، سه‌رکرده‌ی داعش ئێستا له ناوچه‌ی سه‌وز بوو. ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌وانه‌ی که وه‌ک سیاسه‌توان خۆیان ده‌ناسێنن و له کابینه و حکومه‌تدا ئه‌ندامن و چالاکی ده‌که‌ن، هاوکاری داعش ده‌که‌ن و له کۆنتڕرۆڵ کردنی موسڵ هاوکاری ئه‌و گرووپه‌یان کردووه، ئێمه پاش گرتنه‌وه‌ی موسڵ بۆ ناوزڕاندنی ئه‌و که‌سانه، سه‌رجه‌م به‌ڵگه و زانیارییه‌کان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. کلدانی جه‌ختی کرده‌وه: داعش وه‌ک شێرپه‌نجه وایه که ئه‌گه‌ر له عێراق له ناو نه‌برێت، به‌رۆکی وڵاتانی دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه. ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها وتی: کاتێک که داعش گه‌یشته نزیکی هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی به ته‌له‌فون له گه‌ڵ قاسم سولێمانی وتووێژی کرد.