گرووپی تیرۆریستی داعش ڕایگه‌یاندووه که کچێکی به تاوانی به‌کارهێنانی واتس ئاپ له سێداره داوه. کچه‌که‌ش تاوانی ئه‌وه بووه که له ڕێگای واتس ئاپه‌وه په‌یوه‌ندی به براکه‌یه‌وه گرتووه که ئه‌ندامی سوپای ” الاسود الشرقیه ” له قه‌له‌موون بووه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له yjc، چاودێری مافی مرۆڤی سوریا به ئاماژه به‌وه‌ی که گرووپی تیرۆریستی داعش کچێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی دانیشتووی سوریای به تاوانی به‌کارهێنانی واتس ئاپ له سێداره داوه، ڕایگه‌یاندووه که کچه‌که سه‌باره‌ت به داعش له گه‌ڵ براکه‌ی وتووێژی کردووه و دوو مانگ پێش ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و پاشان له لایه‌ن داعشه‌وه له سێداره درا.