جام کوردی: ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی که له 26ی پووشپه‌ڕ له ڤییه‌نا واژۆی له سه‌ر کرا، درگاکانی ئێرانی به ڕووی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا کرده‌وه، هه‌ر چه‌نده ده‌زگای دیپلۆماسی چالاکی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له دوو ساڵی ڕابردوو له وهدا سه‌رکه‌وتوو بوو که به بانگهێشت کردنی به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان بۆ تاران و سه‌ردانی ناوچه‌که و وڵاتانی جیهان، به‌ستێنی گه‌شه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دابین بکات، ئه‌وه ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا بوو که بوو به هۆکاری سه‌ر له نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ورووپییه‌کان بۆ تاران و دانوستان و کۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی. 29ی پووشپه‌ڕی 1394ی کۆچی هه‌تاوی، ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ پاش ڕێکه‌وتنی دیپلۆماتکارانی وڵاتانی 1+5 له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران، وه‌فدێکی 100 که‌سی سیاسی – ئابوری ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆکایه‌تی زیگمار گابریێل جێگری ڕاوێژکاری ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی وتووێژ له گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی و هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا ئابورییه‌کانی ئه‌م وڵاته گه‌یشتنه تاران.
ئه‌م سه‌ردانه‌ش پاش سه‌ردانێکی دیکه‌ی وه‌فدێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی پیشه‌سازی ئه‌ڵمانیا بوو که مانگێک پێش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئه‌نجام درا و له ڕاستیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی مانگی گوڵانی بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ ئه‌ڵمانیا بوو، ئه‌و سه‌ردانه‌ی که تێیدا زه‌نگه‌نه به ده‌ر له زیگمار گابریێل، له گه‌ڵ چالاکانی بواری پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته وه‌ک کارگێڕی گشتی ئۆتۆمبێل سازی فولکس واگن کۆبووه و هیوای خواست که کۆمپانیاکانی ئه‌ڵمانیا به ئاماده‌بوونیان له ئێران بتوانن ڕۆڵێکی گرنگ له بازاڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگێڕن. 6ی گه‌لاوێژی 1394، فدریکا موگرینی سه‌ردانی تارانی کرد. به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له سه‌ردانه یه‌ک ڕۆژه‌که‌یدا که به هاوڕێیه‌تی جێگره‌که‌ی، هلگا ئشمیت ئه‌نجام درا، وێڕای چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌شداری کرد و وتی: جێبه‌جێ کردنی ته‌واوی بڕگه‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ڤییه‌نا، باشترین شێوازی ئاوه‌ڵاکردنی ڕێگاکانی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان ئێران و یه‌کێتی ئه‌ورووپایه. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانه، موگرینی له بابه‌تێکدا که له ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن بڵاو کرایه‌وه، جه‌ختی کرده‌وه: گۆڕانکاری یه‌ک شه‌وه به‌دی نایه‌ت و ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتووش سه‌ر هه‌ڵنه‌دات، من هۆکاره‌کانی ئه‌م گومانه ده‌زانم، به‌ڵام پێم وایه که وه‌رزێکی نوێ دێته پێشه‌وه.
7ی خه‌رمانان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه که ڕه‌نگه له نێو ئێرانییه‌کاندا چه‌ندان خۆشه‌ویست نه‌بێت سه‌ردانی ئێرانی کرد. سه‌ردانه‌که‌ی پاش 12 ساڵ، یه‌که‌م سه‌ردانی فه‌رمی به‌رپرسێکی فه‌ره‌نسی بۆ تاران بوو. لۆران فابیۆس له چاوپێکه‌وتنه‌کانی، به ده‌ر له ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی سه‌ردانی وه‌فدی ئابوری وڵاته‌که‌ی له ماوه‌یه‌کی نزیکدا بۆ تاران، به فه‌رمی په‌یامی بانگهێشتی فرانسوا ئۆلاندی گه‌یانده حه‌سه‌ن ڕۆحانی به مه‌به‌ستی سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ پاریس له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ. ناوبراو هه‌روه‌ها له سه‌ردانه‌که‌یدا به‌رگریی له ڕه‌وتی دانوستانه‌کان کرد و وتی که هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ڤییه‌نا، به‌هێز و بێ هیچ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێک بێت و هیوای خواست که ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌ره‌نجامه‌که‌ی بگاته هاوکاری ناوچه‌یی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که.
13ی گه‌لاوێژی 1394، وه‌فدێکی ئیتالیایی به سه‌رۆکایه‌تی پائۆلۆ جنتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه و فدریکا گوئیدی وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئابوری ئیتالیا، هاوڕێ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌کان و گرنگترین دامه‌زراوه و کۆمپانیا ئابورییه‌کانی حکومی و که‌رتی تایبه‌ت سه‌ردانی تارانیان کرد.
له سه‌ردانه دوو ڕۆژه‌که‌ی وه‌فدی ئیتالیا، سه‌باره‌ت به هاوکاری له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که، هاوکاری ئابوری و سه‌ردانی وه‌فدی پارله‌مانی دوو وڵات وتووێژ و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که به‌ستێنی هاوکاری ئابوری نێوان تاران و ڕۆما له پاش هه‌ڵگرتنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دابین بکرێت.
له هه‌مان ڕۆژدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سربیا که سه‌ردانی ئێرانی کردبوو له گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران کۆبووه، هه‌ر چه‌نده که زانیاری ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به‌و چاوپێکه‌وتنه له میدیاکان بڵاو نه‌کرایه‌وه. یه‌کی خه‌رمانان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پاش 12 ساڵ سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد، ئه‌گه‌رچی به فه‌رمی ڕاگه‌ێندرابوو که سه‌ردانه‌که ته‌نیا به ئامانجی سه‌ر له نوێ کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران ده‌بێت، به‌ڵام فیلیپ هاموه‌ند پاش کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی که هاوکات بوو له گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌که‌ی تاران له له‌نده‌ن، هیوای خواست که به‌ستێنی وتووێژ سه‌باره‌ت به خاڵه ناکۆکه‌کانی نێوان دوو وڵات دابین بکرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی کرد که بازرگانانی به‌ریتانیا خوازیاری سه‌رمایه‌گوزارین له ئێران. به ده‌ر له‌مانه‌ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تاران له گه‌ڵ بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووه، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی که به ڕای زۆربه‌ی شرۆڤه‌کاران له چوارچێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا بۆ مه‌یدانه نه‌وتییه‌کانی ئێران خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت.
15ی خه‌رمانان، پاش چه‌ند ڕۆژێک ڕاوه‌ستانی سه‌ردانی نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی بۆ تاران، به بۆنه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌کانی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ وڵاتانی ناوچه‌که، خولێکی دیکه‌ی سه‌ردانه‌کان بۆ ئێران ده‌ستیپێکرد. ئه‌م خوله‌ش ده‌سپێکه‌که‌ی، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌فدێکی بازرگانی کۆماری چیک بوو.
لۆبۆ میر زائۆرالک که به یاوه‌ری شاندێکی 70 که‌سی سه‌ردانی ئێرانی کردبوو، له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی ئابوری کۆبووه. له سه‌ردانه‌که‌یدا گه‌یشته شاری مێژوویی ئه‌سفه‌هان و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و شاره‌دا به‌شداری کرد. سه‌ردانه‌که‌ی ناوبراو پاش سه‌ردانی عه‌لی ته‌یب نیا وه‌زیری ئابوری ئێران له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ بۆ وڵاتی چیک بوو. ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات له ساڵی ڕابردوو 24 ملیۆن دۆلار بووه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیک پێش بینی ئه‌وه‌ی کردووه که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی دوو وڵات به‌رزتر بکاته‌وه. 16ی خه‌رمانان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران میوانێکی دیکه‌ی له ئه‌ورووپا هه‌بوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئسپانیا به یاوه‌ری شاندیکی 70 که‌سی وه‌ک وه‌زیری پیشه‌سازی، وزه، گواستنه‌وه، گه‌شتیاری و ئاوه‌دانی سه‌ردانی تارانی کرد تا به ده‌ر له کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌ستێنی هاتووچۆی بازرگانی نێوان دوو وڵات له داهاتوودا دابین بکات.
خۆزه مانۆئل گارسیا مارگایۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئسپانیا له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تاران، وه‌ک هاوتایانی دیکه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپی جه‌ختی له سه‌ر پێویستی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ تاران کرده‌وه. ناوبراو سه‌باره‌ت به گرنگی سه‌رمایه‌گوزاری له ئێران وتووێژی کرد و به ئاماژه به قه‌یرانی په‌نابه‌ران له ئه‌ورووپا به هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، وتی که هیواداره ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌که له ده‌ره‌نجامدا بگاته سه‌قامگیری و ئاسایشی زیاتر. دوانیوه‌ڕی ڕۆژی 16ی خه‌رمانان به‌رپرسێکی دیکه‌ی ئه‌ورووپی گه‌یشته تاران، یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری وڵاتێکی ئه‌ورووپی. هاینریش فیشه‌ر سه‌رۆک کۆماری نه‌مسا، که له کۆشکی سه‌عد ئاباد به فه‌رمی له لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانی پێشوازی لێ‌کرا.
پێش سه‌ردانه‌که‌ی له بابه‌تێکدا که له ڕۆژنامه‌ی ئێران بڵاو کرایه‌وه، باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که له کۆنفرانسی ئابوری ئێران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا، بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری که له ڕۆژانی یه‌که‌م و دووه‌می گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن ئێرانه‌وه له ڤییه‌نا به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین ڕێگای سه‌رمایه‌گوزاری سرنجڕاکێش خرانه‌ڕوو. ناوبراو هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان له ئێران و نه‌مسا هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌خشه ڕێگایه‌ک به مه‌به‌ستی هاوکاری نێوان دوو وڵات له بواره‌کانی وزه، ته‌کنۆلۆژیا، ژینگه، گه‌شتیاری، گواستنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه دیاری بکه‌ن. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 29ی خه‌رمانانی 1394، برت کۆندرس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه گه‌یشته تاران، سه‌ردانێک که ئه‌م وه‌زیره ئه‌ورووپییه ده‌یڵێت ده‌رفه‌تێکی نوێ ده‌بێت له پێناو وتووێژی داهێنه‌رانه‌ی نێوان دوو وڵات. جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان، مافی مرۆڤ و ڕۆڵی ئێران له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که، ته‌وه‌ری وتووێژه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی بوو.
هێشتا گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گیراون، هێشتا کێشه‌ی ئاڵ و گۆڕی بانکی وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، داهاته بلۆک کراوه‌کانی ئێران به ته‌واوی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ حکومه‌ت و فرۆشتنی نه‌وت به پێی پێویست به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ی که ئاماژه‌م پێداوه، ئێران وه‌ک وڵاتێکی سه‌قامگیر له ناوچه‌که، گۆڕه‌پانی کێبه‌ڕکێ بۆ ئه‌و وهبهرهێنهرانهیه که به دوای بازاڕی فرۆشتنی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌گه‌ڕێن و له لایه‌کی دیکه‌وه خوازیاری هاوکاری سیاسی و ناوچه‌یین له گه‌ڵ ئێران، ئه‌و ئێرانه‌ی که له ساڵانی ڕابردوو، چین بووه‌ته گرنگترین هاوبه‌شی بازرگانیی. ئه‌م ڕاپۆرته له به‌رواری 30ی خه‌رمانانی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی نووسراوه و سه‌ردانی به‌رپرسانی ئه‌ورووپی بۆ تارانی تا ئه‌م بهراوره تاوتوی کردوو.