جام کوردی:
لی کچیانگ و دیمیتری مدودۆف سه‌رۆک وه‌زیرانی چین و ڕووسیا به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌ێندراوێکی هاوبه‌ش وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ربوونی دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران، داوای هاوکاری زیاتری کۆمه‌ڵگای جیهانییان له گه‌ڵ تاران کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ئه‌م ڕاگه‌ێندراوه پاش دانیشتنی بیسته‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی دوو وڵات له پایته‌ختی چین واژۆی له سه‌ر کراو و بڵاو کرایه‌وه.
له به‌شێک له‌و ڕاگه‌ێندراوه‌دا به ئاماژه به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران هاتووه که ئه‌م دۆسیه‌یه به هه‌وڵ و تێکۆشانی تاران و شه‌ش وڵاتی گه‌وره‌ی جیهانی و پاش چه‌ندین ساڵ دانوستانی چڕ و پڕ به شێوازێکی گونجاو و ئه‌رێنی چاره‌سه‌ر کرا.
ڕاگه‌ێندراوه‌که ڕونیده‌کاته‌وه که چین و ڕووسیا پاش ئه‌م قۆناغه‌ش ڕۆڵێکی به‌رچاوتریان له جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانیان ده‌بێت، به‌ڵام داواش له کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌که‌ین له‌م پێناوه‌دا هاوکاری زیاتریان هه‌بێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی چین و ڕووسیا له درێژه‌دا ڕوونیان کردووه‌ته‌وه که بهرهوپێشچووونی ڕێکه‌وتنه‌کان و جێبه‌جێ کردنی گونجاویان له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ن که په‌کین و مۆسکۆ تا خاڵی کۆتایی به‌دواداچوونیان بۆ ده‌که‌ن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی نێوان چین و ڕووسیا به ئاماژه به قه‌یرانی سوریا هاتووه که ئه‌م دۆسیه‌یه پێویسته به هه‌وڵ و تێکۆشانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و له به‌رچاو گرتنی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.
چاره‌سه‌رکردنی دۆسیه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور به هاوکاری هاوبه‌ش، پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کان و وتووێژی دوولایه‌نه سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناوچه‌که و جیهان له ته‌وه‌ری ئاماژه‌پێکراوی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی نێوان چین و ڕووسیا بووه.
30 گرێبه‌ستی نێوان چین و ڕووسیا واژۆ کرا:
هه‌روه‌ها دوو وڵات له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی دیمیتری مدودۆف سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا بۆ چین به ئامانجی به‌شداری کردن له چوارده‌یه‌مین دانیشتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای و دووه‌م دانیشتنی جیهانی ئینته‌رنێت، 30 گرێبه‌ستی هاوکارییان واژۆ کرد.
ئه‌م گرێبه‌ستانه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا له گه‌ڵ لی کچیانگ سه‌رۆک وه‌زیران و شی جین پینگ سه‌رۆک کۆماری وڵاتی چین واژۆ کراوه.
له گرێبه‌سته‌کانی دیکه‌ی نێوان دوو وڵات ده‌توانین ئاماژه به چه‌ندین ڕێکه‌وتننامه له بواره‌کانی ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو، بازرگانی، سه‌رمایه‌دانه‌ری به‌رامبه‌ر، وزه، کاروباری دارایی و بانکی بده‌ین.
گرووپی ساینۆپکی چین و ڕووس نه‌وتی ڕووسیا سه‌باره‌ت به پرۆژه هاوبه‌شه‌کانی نه‌وت و گاز له سیبریای ڕۆژهه‌ڵات گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن، هه‌روه‌ها کۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی چین و گازپرۆمی ڕووسیا سه‌باره‌ت به بنیات نانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی سرووشتی له ناوچه سنورییه‌کانی دوو وڵات ڕێکه‌وتنێکیان واژۆ کردووه.
واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی هاوکارییه بانکییه‌کانی نێوان بانکی گه‌شه‌پێدانی چین و بانکی veb ڕووسیا به بایه‌خی 560 ملیۆن دۆلار له‌و خاڵانه‌یه که هه‌ر دوولا واژۆیان له سه‌ر کردووه.
لی کچیانگ سه‌رۆک وه‌زیرانی چین له پاش ڕێ و ڕه‌سمی واژۆکردنی گرێبه‌سته هاوکارییه‌کانی نێوان په‌کین – مۆسکۆ وتی که ئامانج له واژۆکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتن و گرێبه‌ستانه، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات و به‌ڵگه‌ی ده‌سته‌به‌رکردنی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌کانی ئێستا و پێشووتره.
بڕیاره دوو وڵات به هۆی کێشه ئابورییه‌کان که ڕه‌نگه له چه‌ندین مانگی داهاتوو، گوشاری زیاتر بخاته سه‌ریان، درگای هاوکاری هاوبه‌ش به ڕووی یه‌کدیدا بکه‌نه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی دوو وڵات هه‌روه‌ها له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ڕوونیان کرده‌وه که چاره‌سه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کێشه هاوبه‌شه‌کان، هاوکاری زیاتر و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نوێیه.
بنیات نانی پاڵاوگه و جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز، هاوکاری له به‌شی ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتوو، په‌ره‌پێدانی هاوکارییه‌کان له به‌شی وێستگه‌ی کاره‌بای ناوه‌کی، ته‌کنۆلۆژیای سه‌ربازی و هاوکاری له پرۆژه‌کانی تایبه‌ت به ڕێگای ئهبرێشهم له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ڕێکه‌وتنی نێوان دوو وڵاتی چین و ڕووسیا بووه.