بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 17 ی کانوونی یەکەمی 2024 لە شاری مۆسکۆ و لە نزیک باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون، تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەو هۆیەوە دوو بەرپرسی سەربازیی ڕووسیا کوژران.
ئیگۆر کریلۆڤ فەرماندەی بەشی بەرگری تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی سوپای ڕووسیا و جێگرەکەی لەو تەقینەوەدا کوژراون.
کریلۆڤ لە ساڵی 2017 تا ئێستا لەو پۆستەدا بووە و پاش شەڕی ئۆکرانیا ناوی چووەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							

